riklam

هه‌نگاریا ئه‌زموون و پسپۆڕییه‌كانی دێنێته‌ هه‌رێم

kurdistani 01:59 PM - 2013-06-19
هه‌نگاریا كونسوڵخانه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌

هه‌نگاریا كونسوڵخانه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌

حكومه‌تی هه‌نگاریا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان په‌ره‌پێده‌دات و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌نیازه‌ كونسوڵخانه‌یه‌ك له‌هه‌ولێر بكاته‌وه‌.
ئه‌مڕۆ 19-6، له‌میانه‌ی دیدارێكی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و تیبۆر زاتماری، باڵیۆزی هه‌نگاریا له‌ عیراق، باس له‌ چۆنیه‌تی بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كرا.
باڵیۆزی هه‌نگاریا ئاماژه‌ی به‌ هه‌وڵه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد بۆ كردنه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ له‌ هه‌رێم، له‌پێناو به‌ره‌پێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان.
راشیگه‌یاند: هه‌نگاریا به‌گرنگییه‌كی زۆره‌وه‌ ده‌ڕوانێته‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و كاری كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی له‌هه‌رێم، به‌تایبه‌تیش له‌بواری به‌رهه‌مێنانی نه‌وت و هاوكاریی ووزه‌دا.
هه‌روه‌ها ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی ده‌ربڕی بۆ هاوكاریكردنی پێشخستنی داموده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ڕێی پێشكه‌شكردنی شاره‌زایی و ئه‌زموون و پسپۆڕی.
له‌ به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هیوای خواست په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان بگرێته‌وه‌و ئاماده‌یی پێشكه‌شكردنی هه‌موو جۆره‌ كارئاسانییه‌كیشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌ربڕی.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket