riklam

سه‌رۆك عه‌شیره‌تی به‌یات له‌هه‌وڵێكی تیرۆریستی رزگاری ده‌بێت

kurdistani 09:37 AM - 2013-06-19
خورماتوو

خورماتوو

تیرۆریستان له‌هه‌وڵێكدا بۆ تیرۆركردنی وسام به‌یاتی، سه‌رۆك عه‌شیره‌تی به‌یات، بۆمبێكی چێندراو له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یدا ده‌ته‌قێننه‌وه‌و له‌ ئه‌نجامدا برایه‌كی ناوبراو شه‌هید ده‌بێت و چوار له‌ پاسه‌وانه‌كانیشی بریندار ده‌بن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی له‌قه‌زای خورماتوو به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو 18-6، بۆمبێكی چێندراو له‌به‌رده‌م ماڵی شێخ وسام به‌یاتی، سه‌رۆك عه‌شیره‌تی به‌یات و ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق، له‌گوندێكی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سلێمان به‌گ دا ته‌قیه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا برایه‌كی شێخ وسام شه‌هیدبوو و چوار پاسه‌وانیشی به‌برینداری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌، سه‌رۆك عه‌شیره‌تی به‌یات له‌و هه‌وڵه‌ تیرۆریستییه‌ رزگاری بووه‌.

PUKmedia هونه‌ر مه‌نسوڕ - سه‌ڵاحه‌دین

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket