riklam

مه‌لا به‌ختیار خوێنی به‌خشی

kurdistani 08:27 PM - 2013-06-18
مه‌لا به‌ختیار: سلێمانی هه‌میشه‌ خوێنی به‌خشیوه‌

مه‌لا به‌ختیار: سلێمانی هه‌میشه‌ خوێنی به‌خشیوه‌

له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تی هاندانی خوێن به‌خشینه‌ی كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، له‌میانه‌ی هه‌فته‌ی خوێن به‌خشینی جیهان رێكیخستووه‌و هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 18-6 مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی، به‌هاوڕێیه‌تی ژماره‌یه‌ك له‌هه‌ڤاڵانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی، به‌شداری له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا كرد.

مه‌لا به‌ختیار، وێڕای ده‌ستخۆشی بۆ رێكخستنی هه‌ڵمه‌تێكی له‌م چه‌شنه‌، كه‌ مانا و ره‌هه‌ندی گه‌وره‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، به‌تایبه‌ت كه‌ به‌ناوی (ژیان به‌دیاری پێشكه‌ش بكه‌: خوێن ببه‌خشه‌) رێكخراوه‌، جه‌ختی له‌پێویستی بوونی ئه‌و گیانی له‌خۆبورده‌یی و هاوكارییه‌ش كرده‌وه‌، له‌پێناو نه‌خۆشانی تالاسیماو هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی تری كه‌ پێویستیان به‌و هاوكارییه‌ هه‌یه‌و له‌وه‌سفێكیشدا بۆ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌و به‌تایبه‌ت كه‌ له‌شاری سلێمانی رێكخراوه‌، رایگه‌یاند كه‌: "سلێمانی، هه‌میشه‌ خوێنی به‌خشیوه‌".


PUKmedia راگه‌یاندنی لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket