هۆكاره‌كانی وازهێنانی كچان له‌خوێندن ده‌خرێنه‌ڕوو
kurdistani 07:43 PM - 2013-06-18
ساڵ به‌ساڵ رێژه‌ی وازهێنانی كچان له‌خوێندن كه‌م ده‌بێته‌وه
ئه‌مڕۆ 18-6 له‌هۆڵی ئوتێل چوارچرا له‌شارى هه‌ولێر رێكخراوی تواناسازی ژنان به‌ئاماده‌بونی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایانی ئاینی، كۆنفرانسێكی سه‌باره‌ت به قسه‌كردن له‌سه‌ر هۆكاری دابرانی كچان له خوێندن ئه‌نجامدا.
ئاڤان عه‌بدولره‌زاق له‌رێكخراوی تواناسازی ژنان و سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌ی باشتر كردنی هه‌لی خوێندن بۆ گه‌نجان و منداڵان بهPUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌و كۆنفرانسه‌ی ئه‌مرۆ سه‌باره‌ت به‌و هۆیانه بوو كه وا ده‌كات كچان له خوێندن دووربكه‌ونه‌وه به‌تایبه‌ت له‌ناوچه دابڕاوه‌كان و شار و شارۆچكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك.
وتیشی: له‌گه‌ڵ رێكخراوی ARC پێكه‌وه سه‌ردانی ئه‌و 3 پارێزگایه‌مان كرد و خولی راهێنانمان تێدا ئه‌نجامدا و دایك و باوكان و توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و مامۆستایانی خوێندنگه‌كان و كچان و منداڵان به‌شداریان له راهێنانهكهداكرد، بۆئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و هۆكارانه چین كه‌وا له‌كچان ده‌كات له‌خوێندن داببڕێن و هه‌روه‌ها چه‌ند خولێكی راهێنان و هۆشیاریمان بۆ مامۆستایانی ئاینی كرده‌وه كه رۆڵێكی زۆر گرنگیان هه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگه و هۆشیاری كۆمه‌ڵگه له‌روی گرنگی پێدانی ناردنی كچان بۆ خوێندنگه.
راشیگه‌یاند: ئامانجمان له‌و كۆنفرانسه‌ی ئه‌مرۆ ئه‌وه‌یه كه بزانین هه‌ر وه‌زاره‌تێك یان رێكخراو و ده‌زگایه‌ك تاچه‌ند رۆڵیان هه‌یه له گرنگی دان به‌و حاڵه‌ته، ئێستا ئێمه له‌ساڵی 2013 داین به‌ڵام به‌رده‌وام كچان له خوێندن داده‌بڕێن، كچیش وه‌كو كوڕ مافی خۆیه‌تی شان به‌شانی ئه‌وان بخوێنن و به‌رده‌وام بن له خوێندن.
ئاشكراشیكرد: به‌پێی ئه‌و زانیاری و ئامارانه‌ی كردومانه له‌شار و شارۆچكه‌كان وه‌كو سێمێل و شێخان و ناحیه‌ی شۆڕش له چه‌مچه‌ماڵ، له‌گه‌ڵ به‌رده ره‌ش و مه‌خمور زیاتر له %40 ی كچانمان پاش شه‌شی سه‌ره‌تایی له‌خوێندن داده‌بڕێن هۆیه‌كه‌شی كۆمه‌ڵگه و كلتوره كه ئه‌بێته عه‌یبه كچ دوای شه‌شی سه‌ره‌تایی بچێته خوێندن و خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو بكات، هۆكارێكی دیكه ناهۆشیاری دایك و باوكانه و له‌ناو هه‌ولێریش رێژه‌ی نه‌خوێنده‌واری به‌ره‌و زیاد بون ده‌چێت.
ئه‌حمه‌د گه‌ل نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و به‌رێوه‌به‌ری گشتی فێركردنی ئاماده‌یی و پیشه‌یی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌كه له‌سه‌ر هۆكاری دابڕانی خوێنكار به‌گشتی به‌تایبه‌ت كچ له‌سه‌رجه‌م خوێندنگه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام من ده‌ڵێم ساڵ له‌دوای ساڵ دابران كه‌متر ده‌بێته‌وه و له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا له‌وانه‌یه ره‌شنوسێك له‌و كۆبونه‌وه‌یه بدرێته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ش به‌رچاورونی زیاترمان هه‌بێت، هه‌رچه‌نده ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌ت ئاگادارین و كارمان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی دابڕان كردوه خوێندنی ئێواران و خوێندنی خێرا و تاقیكردنه‌وه‌ی دهركیمان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی خوێندكاری دابڕاو بگێرینه‌وه بۆ خوێندن.
PUKmedia هه‌ولێر – به‌هادین سابیر
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

