riklam

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنه‌كانی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

kurdistani 07:48 PM - 2013-06-17
سه‌رجه‌م كوتله‌كانی په‌رله‌مان به‌شداری دانیشتنه‌كان ده‌كه‌ن

سه‌رجه‌م كوتله‌كانی په‌رله‌مان به‌شداری دانیشتنه‌كان ده‌كه‌ن

پشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆتایی هات و بڕیاره‌ سبه‌ینێ 18-6،  ده‌ست به‌ دانیشتنه‌ ئاساییه‌كانی بكاته‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌ك، پێشبینیش ده‌كرێت سه‌رجه‌م كوتله‌ په‌رله‌مانییه‌كان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌بن.
حه‌سه‌ن جیهاد، په‌رله‌مانتاری سه‌ر به‌ فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ دانیشتنی سبه‌ینێ دا، ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی عیراق و رێكخراوی په‌یمانی ناتۆ ده‌درێت، كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ مه‌شقپێكردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق، هه‌روه‌ها ده‌نگ له‌سه‌ر هه‌مواری چه‌ند پرۆژه‌یاسایه‌كی دیكه‌ش ده‌درێت، له‌وانه‌: هه‌مواری یه‌كه‌می سه‌نته‌ری راهێنانی نه‌قدی و بانكی و هه‌مواری پێنجه‌می یاسای ئه‌نجومه‌نی شورای ده‌وڵه‌ت و فرۆشتن و به‌كرێدانی موڵكی ده‌وڵه‌ت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ پێشبینیشی كرد له‌ دانیشتنی سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا، سه‌رجه‌م كوتله‌كانی په‌رله‌مان ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ بن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket