riklam

كۆسرەت رەسوڵ: پەرلەمان بڕیار لەپرسە نەتەوەییەكان بدات

ی.ن.ک‌‌ 01:33 PM - 2017-09-07
.

.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: كوردستان بەهەلومەرجێكی هەستیارو چارەنوسازدا تێدەپەڕێ ‌‌و بۆ چارەسەركردنی كێشەكان ‌و هێنانەدی یەكێتی ریزەكانی گەلەكەمان پێویستمان بەئارامی‌ و گفتوگۆی بەرپرسیارانەیە. 

ئەم وتانەی جێگری سكرتێری گشتی لەمیانەی كۆبونەوەیەكیدا هات لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی فراكسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی كوردستان، كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 7ی ئەیلولی 2017، بەئامادەبوونی عومەر فەتاح ‌و حاكم قادر حەمەجان كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی بەرێوەچوو.

لەبارەی كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتییەوە رایگەیاند: لەهەلومەرجێكی هەستیاردا، كۆبونەوەیەكی گرنگ سازدەكەین ‌و یەكێتی هەڵوێست و سیاسەتی هاوسەنگ و سەربەخۆ و روونی هەیە لەبارەی كۆی پرس‌و كێشەكانەوە.

جەختیشیكردەوە، پەرلەمان وەك دەزگایەكی نیشتمانی گرنگ، كە بەدەنگی گەلی كوردستان هەڵبژێردراوە، پێویستە كارابكرێتەوەو پرسە  نەتەوەیی ‌و نیشتمانی ‌و یاساییە گرنگەكان لەوێ‌ بڕیار‌و یاسای بۆ دەربكرێ.

  لەبەشێكی تری وتەكانیدا رایگەیاند: یەكێتی ناو یەكێتی دەپارێزین ‌و بەئارامی ‌و گفتوگۆی هەڤاڵانە‌و رەچاوكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان‌ و یەكێتی هەنگاو بۆ چارەسەركردنی كێشەكان دەنێین.

لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا، عومەر فەتاح رونیكردەوە، لەدوو ساڵی رابردودا یەكێتی بێوچان هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان‌ و كاراكردنەوەی پەرلەمانی داوەو سەرئەنجامیش مەرجەكان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان هەڵگیرا. 

هەروەك راشیگەیاند:لەسیستمی دیموكراسیدا، پەرلەمان دامەزراوەیەكی نیشتمانیی گرنگەو شوێنی خەباتی دیموكراسی‌و مەدەنی لایەنەكانە بۆ باشتركردنی خزمەتكردنی هاووڵاتیان ‌و وڵات‌و دیموكراسی‌و هێنانەدی ئەو بەڵێن‌و ئامانجانەی بەدەنگدەرانیان داوە.

عومەر فەتاح وتیشی: پێویستە ریزبەندی بۆ ئەركە نیشتمانیەكان ‌و چارەسەركردنی كێشەكان بەپێی بەرژەوەندی باڵای گەلی كوردستان دابنێن ‌و پێویستە كاراكردنەوەی پەرلەمانیش پێش ئەركەكانی تر بخرێ.

 ئەو دەنگۆیانەشی رەتكردەوە، كە یەكێتی رێكەوتنی كردبێت لەگەڵ پارتی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان‌ و رایگەیاند ئەو هەواڵانە بێ‌ بنەمان.

حاكم قادر حەمەجان ئاماژەی بەوەدا پەكخستنی پەرلەمان بوو بەهۆی چەقبەستنی پرۆسەی سیاسی لەهەرێمی كوردستان‌و لەسەرەتاوە تائێستاش پەكخستنی پەرلەمان بەكارێكی نایاسایی ‌و ناسیاسی ‌و نادیموكراسی دەزانین ‌و لەئێستاشدا لەگەڵ ئەوەدانین پەرلەمان بۆ یەك دانیشتن كارابكرێتەوە، پێویستە پەرلەمانی ئەركی خۆی یاسادانان ‌و چاودێریكردنی كاروبارەكانی حكومەت‌ و بڕیاردان لەسەر پرسە نیشتمانیە گرنگەكان رابپەڕێنێ.

 هەروەك راشیگەیاند: كاراكردنەوەی پەرلەمان‌و هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پاشكەوتی مووچە‌و ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان لەوادەی خۆیدا‌و پاككردنەوەی تۆماری لیستی دەنگدەران‌و ئەنجامدانی ریفراندۆم وەك ئامرازێك بۆ هێنانەدی سەربەخۆیی بەكۆدەنگی نیشتمانیی‌و یاسایەك لەپەرلەمانی كوردستان سیاسەت‌و هەڵوێستی یەكێتی بووە پێش لایەنەكانی تر‌و لەنەخشەرێگا‌و راگەیاندراوە رەسمیەكانیشدا بەوردی باسكراوە. 

 لەبارەی رۆڵی یەكێتیش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان‌ و یەكڕیزی نیشتمانیی رایگەیاند: یەكێتی رۆڵی میحوەری خۆی لەدوو ساڵی رابوردودا بینیوەو نەخشەرێگای یەكێتی هەمیشە ئەوەبووە بەدانیشتن‌و گفتوگۆو دیالۆگ چارەسەری قەیرانەكان بكرێ‌. 

سەرۆك‌و ئەندامانی فراكسیۆنی سەوز لەپەرلەمانی كوردستان راوبۆچوونی خۆیان خستەروو، جەختیانكردەوە لە سیاسەت ‌و راسپاردەو بڕیاری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاس ی‌و داراییەكان‌و كاراكردنەوەی پەرلەمان، هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری پاشكەوتی مووچەو باشكردنی گوزەرانی هاووڵااتیان، هاوسەنگی لەدەستەڵات، كاراكردنەوەی پەرلەمان بەجۆرێك لەخزمەتی بەرژەوەندی گەلی كوردستان‌و پرۆسەی سیاسی‌و دیموكراسیدا بێت، سیستمی پەرلەمانی دیموكراسی بۆ كوردستان‌و پاككردنەوەی تۆماری دەنگدەران‌و بەرێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان بەسەركەوتویی ‌و یەكێتی ناو یەكێتی. 

PUKmedia راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی 

 

 

 

7.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket