ئه‌مستردام.. شانۆگه‌ری دزه‌كان هه‌موو كات له ناوه‌ختدا نایه‌ن نمایشكرا
kurdistani 09:36 AM - 2013-06-17
شانۆگه‌ری دزه‌كان هه‌موو كات له ناوه‌ختدا نایه‌ن نمایشكرا
له درێژه‌ی كاروچالاكییه‌كانی یانه‌ی كوردی "میدیــــا" له هۆڵه‌ندا، ڕۆژی 14-6 له هۆڵی به‌ناوبانگی (ماوده‌رپۆرت تیاته‌ر) له شاری ئه‌مستردام، تیپی شانۆی بێ‌سنوور، شانۆیی (دزه‌كان هه‌موو كات له ناوه‌ختدا نایه‌ن)یان نمایشكرد، ده‌قی ئه‌م شانۆییه، له نوسینی (دارفۆ) نوسه‌ری ئیتاڵی خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵ و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی كورد باكۆ سۆرانییه.
سه‌ردار فه‌تاح ئه‌مین كارگێڕی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری ڕێكخراوه‌كانی هۆڵه‌ندا وتی: جێگه‌ی ئاماژه پێدانه به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 25 ساڵ به‌سه‌ر ڕوودانی جینۆسایدی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌دا، ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه دیموكراتییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له میانه‌ی كۆمه‌ك و پشتگیری بۆ چه‌ندین پڕۆژه‌ی هونه‌ریی و كه‌لتوری بۆ ساڵی 2013 له وڵاتی هۆڵه‌ندا، سپۆنسه‌ری ئه‌م گروپه‌ی كردووه.
تیپی شانۆی بێ‌سنوور گروپێكی فره‌كه‌لتووری هه‌مه‌ڕه‌نگه له نێوان نه‌ته‌وه جیاوزه‌كانی هۆڵه‌ندا، له ساڵی 1994-ه‌وه واته 19 ساڵه خزمه‌ت ده‌كات، بۆ ناساندنی كلتوری كوردی به هۆڵه‌ندی و بێگانه‌كانی ناو هۆڵه‌ندا.
چیرۆكی شانۆییه‌كه (دزه‌كان هه‌موو كات له ناوه‌ختدا نایه‌ن)، باس له گیروگرفتی كێشه‌ی هاوچه‌رخی مرۆڤاییه‌تی ده‌كات، باس له خه‌ون و گه‌ڕانی مرۆڤ ده‌كات به‌ره‌و حه‌قیقه‌ت، ڕاستگۆیی و وه‌فاداری جه‌مسه‌ری سه‌ره‌كی شانۆكه‌ن، كه تێهه‌ڵكێش كراوه به چه‌ند دیمه‌نێكی كوردی خۆڕسكانه.
له‌م به‌رهه‌مه‌دا هه‌موو كه‌سه‌كان دوورن له خوودی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان، هه‌وڵ ده‌ده‌ن سیمای ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بزر بكه‌ن، ته‌نها كه‌سێك كه ڕووی ڕاستی كێشه‌كان ئاواڵا ده‌كات مرۆڤێكی دزه، ئه‌م ئه‌گه‌رچی دزه به‌ڵام ناشرینی كاره‌كانی خۆی ناشارێته‌وه، حه‌قیقه‌تی كه‌سه‌كانی تر ده‌رده‌خات، كه دوورن له خوودی ڕاسته قینه‌ی خۆیان.
ئه‌م گروپه تێكه‌ڵاو به هونه‌رمه‌ندانی كورد‌و هۆڵه‌ندی و چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه ده‌یانه‌وێت، له ڕێگه‌ی هونه‌ری شانۆوه ڕووی جوانی كه‌له‌پورو فه‌رهه‌نگی كوردی بناسێنین به كه‌لتوره‌كانی ڕۆژئاوا، هه‌روه‌ها به‌رهه‌می شانۆیی پێشكه‌ش جالییه‌ی كوردی و خه‌ڵكانی هۆڵه‌ندی و بێگانه‌كانی تر بكه‌ن.
ئه‌م شانۆیه له ئه‌مساڵدا جگه له شاری ئه‌مستردام له شاره‌كانی وه‌ك ئارنێم و ئه‌پڵدۆرن و لیواردن، نمایشكراوه، له پاڵیدا به سازدانی كه‌شێكی كه‌لتوری هه‌مه‌ڕه‌نگ تێكه‌ڵاو به هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقای كوردی له ڕازاندنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند حه‌مه به‌كری كلارنێت به‌شداری تێدا كردووه.
(دارفۆ) نوسه‌ری ئیتاڵی له ئه‌وروپادا هه‌میشه به نوسه‌رێكی یاخی ناسراوه و زۆرجار به‌شێوه‌ی كۆمیدی دیده‌كانی خۆی ئاواڵه ده‌كات، وه‌ك باسمان كرد خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبڵه و ئه‌مساڵیش وتاری ڕۆژی جیهانی شانۆی نووسیبوو.
ئه‌كته‌ره‌كانی گروپی شانۆی بێ‌سنور فره‌كه‌لتوورین، مۆسیقای ئه‌م كاره له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند حه‌مه به‌كره‌وه ئاماده‌كراوه‌و له نواندنی هه‌ریه‌ك له (ئێبلین ڤیلسۆن، سته‌یڤان هیدما، كۆڤان ڕامسدۆنك، هێنك پێن، نێتی هارمسه، هاوژین به‌ختیار، ئێڤیه ڤان دێر سخۆت، بێن ئێخرمۆنتده‌ر، جه‌نته‌ڵ مارتیس)ه، گرافیك له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند حه‌مه نه‌وڕه‌س-ه‌وه.
باكۆ سۆرانی ده‌رهێنه‌ری ئه‌م نمایشه ده‌ڵێت: بۆ یه‌كه‌م جاره من شانۆی كۆمیدی ده‌رده‌هێنم، ئه‌م شانۆیه شانۆگه‌ریه‌كه، كه له‌گه‌ڵ خه‌نده‌دا، مانایه‌كی فه‌لسه‌فی مه‌زن ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌ویش كرۆكی خودی مرۆڤ و پاپه‌ندبوونیه‌تی به‌ده‌وروبه‌ره‌وه.
شایانی باسه له ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وده‌كانه‌وه یانه‌ی كوردی "میدیــا" له هۆڵه‌ندا، به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه له گه‌لێك شاره‌كانی هۆڵه‌ندا هاوكارو پشتیوانی ئه‌م گروپه‌ی كردووه، له دوا نمایشیاندا ڕۆژی 14-06-2013 له شاری ئه‌مستردام به ئاماده‌بوونی زیاتر له 80 كه‌س له كورد‌و هۆڵه‌ندی و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له شه‌یدایانی شانۆ، بینه‌ری ئه‌م شانۆگه‌ریه‌بوون و جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی و دڵخۆشیان بوو، له كۆتاییدا له‌لایه‌ن ئازاد خالید لێپرسراوی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كانی ی.ن.ك و مه‌به‌ست جه‌عفه‌ر خه‌یات ئه‌ندامی كارگێڕی پلاتفۆڕمی كوردی له هۆڵه‌ندا، چه‌پكه گوڵی سوپاس و ده‌ستخۆشیان به گروپی شانۆی بێ‌سنور پێشكه‌ش كرد‌و هاوكاری و پشتگیری خۆیانیان بۆ دووپاتكردنه‌وه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

