هەڵوێستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بەسەركەوتنی حەسەن رۆحانی
kurdistani 01:29 PM - 2013-06-16
حەسەن رۆحانی
سەركەوتنی حەسەن رۆحانی كاندیدی نزیك لە باڵی ریفۆرمخوازان لە خولی یانزەیەمی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئێران، رەنگدانەوەی ناوخۆییو دەرەكی لێكەوتەوە.
فەرەنسا ئامادەیە بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ تاران
لۆران فابیۆ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئامادەیی پاریسی بۆ هاریكاریكردن لەگەڵ تاران لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێرانو قەیرانی سوریا دەربڕیو، رایگەیاند: "پاریس ئامادەیە لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكەییو مەسەلەی سوریا گفتوگۆ بكات".
وتیشی: بەشداریكردنی گەلی ئێران لە هەڵبژاردنەكان دەرخەری ئیرادەی پتەوی ئێرانە بۆ دیموكراسیو فەرەنسا ئامادەیە هاریكاری رۆحانی بكات.
كۆشكی سپی: رێز لە دەنگی گەلی ئێران دەگرین
پاش سەركەوتنی حەسەن رۆحانی وەك سەرۆك كۆماری نوێی ئێران كۆشكی سپی رایگەیاند: واشنتۆن ئامادەیە راستەوخۆ لەگەڵ ئێران تەعامول بكات بەمەبەستی دۆزینەوەی رێگەچارەیەكی دیبلۆماسیانە بۆ چارەسەركردنی قەیرانە ئەتۆمییەكەی ئێران بەشێوەیەك كە نیگەرانییەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بڕەوێنێتەوە.
جی كارنی وتەبێژی كۆشكی سپی پیرۆزبایی لە گەلی ئێران كرد بۆ بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنەكاندا.
وتەبێژی كۆشكی سپی هیواشی خوست كە سەرۆكی نوێی ئێران گرنگی بە ئیرادەی گەلی ئێران بداتو داهاتوویەكی باشتر بۆ گەلی ئێران دابین بكات.
جی كارنی، وتیشی: "سەرەڕای هەڵبژاردنەكانی ئێران، هەڵوێستی ئەمریكا لەبەرامبەر حكومەتی ئێران نەگۆڕە".
هاوكاتیش جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وێڕای پیرۆزبایی كردن لە گەلی ئێران، وتی: رۆحانی لەسەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا زۆرجاری تەئیكدی لە سەر زیندووكردنەوەو پەرەپێدانی ئازادی بۆ هەموو گەلی ئێران كردووەتەوەو لە چەند مانگی داهاتوودا كاتی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی بەڵێنەكانی خۆی جێبەجێ بكات.
بان كی مون: لەگەڵ ئێران لە مامەڵەدا دەبم
سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان لە پەیامێكدا وێڕای پیرۆزبایی لە حەسەن رۆحانی، رایگەیاند: لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی بە تایبەتی سەرۆك كۆماری نوێ لەبارەی مەسەلە گرنگە نێودەوڵەتییەكانو خۆشگوزەرانی گەلی ئێران گفتوگۆو مامەڵە دەكاتو تەئكیدی لەسەر رۆڵی گرنگی ئێران لەبارەی مەسەلە ناوچەییو نێودەوڵەتییەكان كردەوە.
ئەشتۆن: پابەند دەبم بە هاریكاریكردن لەگەڵ رۆحانی
كاسرین ئەشتۆن رێكخەری كاروباری سیاسەتی دەرەوەی ئەوروپا بەیاننامەیەكدا، رایگەیاند: پابەند دەبم بە گفتوگۆكردن لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری نوێی ئێران لەمەڕ دۆزینەوەی رێگەچارەیەكی دبیلۆماسیانە بۆ چارەسەركردنی پرۆگرامە ئەتۆمییەكەی ئێران.
بەریتانیا: ئێران گرنگی بەڕای نێودەوڵەتی بدات
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا وێڕای پیرۆزبایی كردن لە حەسەن رۆحانی لە بەیاننامەیەكدا داوای لە ئێران كرد كە گرنگی بە نیگەرانیە نێودەوڵەتییەكان بدات بەرامبەر بە بەرنامە ئەتۆمییەكەیو تاران دەبێ بارودۆخی مافی مرۆڤو سیاسی ئێران باشتر بكاتو رێگایەكی جیاواز بگرێتە بەر بۆ ئەوەی نیگەرانییەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بڕەوێنێتەوە.
ئیتاڵیا تەئكیدی لەسەر پەیوەندی دوولایەنە دەكاتەوە
وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، رایگەیاند: وڵاتەكەی ئامادەیە پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ تاران پەرەپێبداتو هیواشی خواست وەرزێكی نوێی گفتوگۆی كاریگەر ئێوانی ئێرانو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستپێدەكاتەوە.
میری كوەیت خوازیاری پەیوەندی زیاترە نێوان تارانو كوەیت
شێخ سەباح ئەحمەد جابر سەباح میری كوەیت وێڕای پیرۆزبایی كردن لە حەسەن روحانی سەرۆكی نوێی ئێران تەئكیدی لەسەر پەیوەندی نێوان ئێرانو كوەیت كردووەو هیوای خواست پەیوەندی نێوانی تارانو كوەیت لەسەر ویستی هاوبەش پتەوتر بێتو پەیوەندییەكان بەو ئاڕاستەیەدا بڕۆن كە بەرژەوەندی هەردوو گەلی ئێرانو كوەیتی لێبكەوێتەوە.
ناوبراو هیوای سەركەوتنی بۆ سەرۆكی نوێی ئێران خواست.
لای خۆشیەوە، حامد كارزای سەرۆكی ئەفغانستانیش لە پەیامێكدا وێڕای پیرۆزبایی لە گەلی ئێرانو سەرۆكی نوێی ئێران هیوای خواست پەیوەندییەكانی نێوان دوو وڵات پتەوتر بێت.
رەنگدانەوەی ناوخۆیی:
پاش ئەوەی كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی ئێرانەوە دەرئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئێران راگەیەندرا، ئایەتوڵڵا خامنەیی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێكدا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی گەلی ئێرانو حەسەن رۆحانی كرد.
دواتر لە هەر یەك لە كاندیدەكانی تر لە پەیامی جیادا پیرۆزباییان ئاڕاستەی گەلی ئێرانو حەسەن رۆحانی كردو هیوای سەركەوتنیان بۆ سەرۆكی نوێی ئێران خواست.
سوپای پاسدارانی ئێرانیش لە پەیامێكدا وێڕای پیروزبایی ئامادەیی خۆی بۆ هاوكاریو هاریكاری حەسەن رۆحانی سەرۆكی نوێی ئێران دەربڕیو هیوای سەركەوتنی بۆ رۆحانی خواست.
PUKmedia
ئامادەكردنو وەرگێڕانی: جەواد حەیدەری
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

