riklam

11 پۆلیس شەهید و بریندار دەبن

kurdistani 10:22 AM - 2013-06-16
11 پۆلیس شەهید و بریندار دەبن

11 پۆلیس شەهید و بریندار دەبن

ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هەڵدەكەوتنەسەر بنكەی پۆلیسی نەوت لە باشوری خۆرئاوای شاری موسڵ و 6 پۆلیسی دامەزراوە نەوتییەكان شەهید دەكەن و 5 ی تریش بریندار دەكەن.

سەرچاوەیەكی لە پۆلیسی موسڵ رایگەیاند: درەگانێكی شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هەڵیانكوەتاوەسەر بنكەیەكی پۆلیسی نەوت لە ناوچەی هێڵی ستراتیژی قەزای حەزەر (130 كە لە باشوری خۆرئاوای موسڵ)، لەو پەلامارەشدا 6 پۆلیسی كە یەكێكیا پلەی مولازمی هەیە شەهید بوون و 5 ی تریش برینداربوون.

سەچاوەكە وتیشی: دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەكان بۆ ناوچەكە، پشتێنەیەكی ئەمنییان دروستكرد، تەرمەكان رەوانەی پزیشكی دادوەری كران و دۆسیەی لێكۆڵینەوەش لەبارەی رووداوەكە كراوەتەوە.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket