riklam

حه‌سه‌ن رۆحانی بووه‌ سه‌رۆكی نوێی ئێران

kurdistani 07:03 PM - 2013-06-15
باڵی ریفۆرمخوازی ئێران گه‌شتنه‌وه‌ كورسی ده‌سه‌ڵات

باڵی ریفۆرمخوازی ئێران گه‌شتنه‌وه‌ كورسی ده‌سه‌ڵات

وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران سه‌ركه‌وتنی حه‌سه‌ن رۆحانی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ راگه‌یاند دوای به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له‌ 53% ی ده‌نگه‌كان.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران دوایین راپۆرتی له‌باره‌ی ئه‌نجامی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار راگه‌یاندو به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ش، حه‌سه‌ن رۆحانی، كاندیدی نزیك له‌ باڵی ریفۆرمخوازان، له‌كۆی 31 ملیۆن ده‌نگی په‌سه‌ندكراو، زیاتر له‌ 16 ملیۆن و 400 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌، كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی 53% ی ده‌نگه‌كان، به‌مشێویه‌ش سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌ده‌ستهێناو شوێنی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ده‌گرێته‌وه‌.
رۆحانی، كه‌ تاكه‌ كانیدی ریفۆرمخوازه‌كان بوو، توانی به‌سه‌ر هه‌ر پێنج ركابه‌ره‌كه‌ی تردا سه‌ربكه‌وێت، كه‌ سه‌رجه‌میان سه‌ر به‌ باڵی موحافیزكار بوون.

PUKmedia سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket