به‌رنامه‌ی لیستی هاوپه‌یمانیی برایهتیو پێكه‌وه‌ژیان (469)
kurdistani 06:55 PM - 2013-06-15
ده‌نگ بده به 469
لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان، هه‌وڵده‌دات بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه له‌چوارچێوه‌ی عیراقی دیموكراسی و فیدراڵ له‌سایه‌ی رێزگرتن و جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی وڵات و په‌سه‌ندكردنی پره‌نسیپی هاووڵاتیبوون و دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و ده‌ستبه‌ركردنی مافه‌ڕه‌واكانی گه‌لانی عیراق له‌ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری وڵات، تێده‌كۆشین له‌پێناو ده‌ستبه‌ركردنی سه‌رجه‌م مافه‌كانی مرۆڤ و زامنكردنی مافی نه‌ته‌وه‌و ئایین و ئایینزاكان، رێزگرتن و په‌ره‌پێدانی زمان و كه‌لتووری نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌كان.
لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان ژماره 469 خه‌بات ده‌كات له‌پێناوی:
یه‌كه‌م: پرسه سیاسی و چاره‌نووسسازه‌كان.
1-سیستمێكی حوكمڕانی دیموكراسی و فیدراڵی، تێیدا ره‌چاوی فره‌یی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و سیاسی بكرێت و به‌شداری هه‌موو پێكهاته‌كان له‌به‌ڕێوه‌بردندا.
2-جێبه‌جێكردنی ته‌واوی به‌نده‌كانی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراق به‌تایبه‌ت ماده‌ی 140 كه‌زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عیراق ده‌نگی بۆ داوه.
3-كاراتركردنی داواكاری گشتی و پاراستنی بێلایه‌نی دادگا‌و په‌ره‌پێدانی ده‌زگاكانی چاودێری دارایی و یاسایی و نه‌زاهه.
4-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاسا‌و بڕیارانه‌ی كه بوونه‌ته هۆی گۆڕینی سیمای دیموگرافیای پارێزگاكان.
5-به‌هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی مه‌ده‌نی و ئیداری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و بێلایه‌نكردنی سوپا له‌ململانێ سیاسییه‌كان.
6-ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی قه‌زاو ناحیه‌كان له‌كاتی یاسایی خۆیدا.
7-پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتی له‌عیراق.
دووه‌م: پرسی ئاسایش و سه‌قامگیریی.
1-دابینكردنی ئاسایش و ئارامی بۆ ته‌واوی هاووڵاتیان و پاراستنیان لهكردهوه تیرۆریستیه‌كان به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌و ئایین.
2-به‌هێزكردنی ده‌زگاو پێكهاته‌كانی پۆلیس و دامه‌زراندنی كه‌سانی شاره‌زاو كردنه‌وه‌ی خول و ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستی هاوچه‌رخ و پێشكه‌وتوو بۆیان.
3-جێبه‌جێكردنی ته‌واوی یاسا‌و رێنماییه‌كان بۆ پارێزگاریكردن له‌ئاسایش و ئارامی دانیشتووانی پارێزگاكان.
4-قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند بوون به‌هۆی ناجێگیری باری ئه‌منی له‌ساڵی 2003 تائێستا.
سێیه‌م: پرسی ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه.
1-باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی چین و توێژه‌كان، له‌ڕێگای چاودێریكردنی لایه‌نی كه‌می هاوسه‌نگی له‌نێوان بازاڕ‌و داهاتدا.
2-بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری (كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و كاره‌با و گه‌شتوگوزارو كه‌رتی نه‌وت و گاز) به‌چاودێری حكومه‌ت و به‌هه‌ماهه‌نگی كه‌رتی تایبه‌ت.
3-په‌یڕه‌وكردنی شه‌فافیه‌ت له‌داهات و بودجه‌و خه‌رجییه‌كانی پارێزگا بۆ خزمه‌تكردن به‌هاووڵاتیان، هه‌وڵدان بۆ دابه‌شكردنی به‌شێك له‌داهاتی نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتیان.
4-بووژاندنه‌وه‌ی گونده‌كان بههاریكاریكردنی جوتیاران به‌دابینكردنی پێداویستیه كشتوكاڵییه‌كان.
5-به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌میانه له‌كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌رو ماسی... هتد.
6-په‌ره‌پێدان و رێكخستنی بانكه‌كان به‌پێی سیستمی تازه‌ی بانك و هه‌وڵدان بۆ راكێشانی سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌كی بۆ پڕۆژه ستراتیژیه‌كانی پارێزگا.
چواره‌م: پرسی خزمه‌تگوزاری و كۆمه‌ڵایه‌تی
1-دابینكردنی هه‌لی كار‌و داڕشتنی به‌رنامه‌ی زانستی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بێكاری له‌هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت.
2-گرنگیدان به‌سیستمی نه‌خۆشخانه گشتیه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاری تێیداو ده‌سته‌به‌ری بیمه‌ی ته‌ندروستی و چاودێری به‌رده‌وامی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه.
3-دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌موو خێزانێك به‌هاوكاری كه‌رتی تایبه‌ت، و چاودێریكردنی پارێزگا بۆ دروستكردنی خانوو و شوقه بۆ كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت.
4-پێشخستنی به‌رنامه‌ی خوێندن له‌ڕووی سیستم و بیناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كه‌رتی په‌روه‌رده‌و به‌سوودوه‌رگرتن له‌سیستمی نوێ و هاوچه‌رخه‌كانی جیهان.
5-ره‌خساندنی هه‌لی به‌شداریكردنی لاوان له‌هه‌موو پێگه‌و نێوه‌نده‌كان و گرنگیدان به به‌هره‌و توانایان.
6-به‌رنامه‌سازی هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا.
7-رێزگرتن له‌بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ئازادیه تاكه كه‌سیه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی ئازادی راده‌ربڕین و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و ره‌خساندن و رێزگرتن له‌ئه‌نجامدانی هه‌موو رێوڕه‌سمێكی ئایینی.
8-ده‌سته‌به‌ری مافه‌كانی ژنان و به‌شداری پێكردنیان له‌هه‌موو كایه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
9-بایه‌خدان به‌كاری سهندیكاو رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بۆ فراوانكردنی گیانی ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان.
پێنجه‌م: گرنگیدان به‌بواری
ئاو و ژینگه
1-دروستكردنی به‌نداو بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو، به‌كارهێنانی له‌بواری كشتوكاڵ و ده‌ستكه‌وتنی ته‌زووی كاره‌باو كه‌رتی گه‌شتوگوزار.
2-به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاری تاك لهبهركاهێنانی ئاو له‌پێداویستی رۆژانه.
3-گرنگیدان به‌ئاودێری و دروستكردنی و دانانی وێستگه‌ی پاكژكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی ئاوی به‌كارهاتوو.
4-گرنگیدان بهسهوزكردنی شار‌و شارۆچكه‌كان و ناوچه ئاوه‌دانیه‌كان و هه‌موو چالاكییه‌كانی وه‌به‌رهێنان له‌بواری بیناسازی و پیشه‌سازی و پیشه‌وه‌ری پابه‌ند بكرێت به‌پاراستنی ژینگه.
5-دانانی رێوشوێنی یاسایی به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له‌پیسبوونی ژینگه‌و ناساندن و خستنه‌ڕووی گرفته ژینگه‌ییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وشیاری رۆشنبیری تاك بۆ پاراستنی ژینگه.
6-كاراكردنی فه‌رمانگه‌كانی كۆنترۆڵی جۆری، بۆ رێگرتن له‌به‌كاربردنی كاڵا‌و ده‌رمانی زیانبه‌خش بۆ مرۆڤ و ژینگه.
دروشمه‌كانی لیستی 469
1- لیستی هاوپه‌یمانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان زامنی پێكه‌وه‌ژیانی ئاین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانه.
2- جێبه‌جێكردنی ماده‌ی140زامنی پێكه‌وه‌ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه.
3- ده‌نگدان به‌لیستی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان ده‌نگدانه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌فێڕۆدانی سامانی سروشتی.
4- لیستی هاوپه‌یمانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان كارده‌كات بۆ دابینكردنی ژیانێكی خۆشگوزه‌ران بۆ هاووڵاتیان.
5- له‌پێناو پاشه‌ڕۆژێكی پرشنگدار بۆ نه‌وه‌ی ئێستا‌و داهاتوو، ده‌نگ بده به لیستی(469).
6- بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر‌و تۆقاندن، ده‌نگ بده به‌لیستی هاوپه‌یمانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان(469).
7- لیستی هاوپه‌یمانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان، لیستی سه‌روه‌ریی یاسایه.
8- ده‌نگدان به لیستی هاوپه‌یمانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان، هه‌نگاوێكه بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر.
9- لیستی هاوپه‌یمانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان، هه‌وڵێكه بۆ بنبڕكردنی هه‌موو شێوازه‌كانی جیاكاری ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی.
10- ده‌نگدان به لیستی هاوپه‌یمانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان ئه‌ركێكی نیشتمانییه.
11- ده‌نگدان به لیستی هاوپه‌یمانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان، دابینكردنی ژیانێكی هاوچه‌رخه بۆ هاووڵاتیان.
12- لیستی هاوپه‌یمانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان، كارده‌كات بۆ نه‌هێشتنی بێكاری.
13- لیستی هاوپه‌یمانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان، كارده‌كات بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی شوێنی نیشته‌جێبوون بۆ هاووڵاتیان.
14- لیستی هاوپه‌یمانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان، كارده‌كات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ سه‌رجه‌م گونده‌كان.
15- لیستی هاوپه‌یمانی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان، خه‌بات ده‌كات له‌پێناو بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ئیداری ودارایی و سیاسی و به‌هێزكردنی رۆڵی چاودێری دارایی.
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

