زیانه‌كانی تێكه‌ڵاو بوونی كه‌رتی ته‌ندروستی حكومی و تایبه‌ت
kurdistani 05:08 PM - 2013-06-15هه‌ردوو كه‌رته‌كه پێویستیان به‌جیاكردنه‌وه هه‌یه
له سیسته‌می ته‌ندروستی هه‌موو وڵاتاندا كه‌رتی حكومی و تایبه‌ت بوونی هه‌یه، مه‌به‌ست له بوونی كه‌رتی تایبه‌ت یارمه‌تیدانی كه‌رتی حكومییه، به‌ڵام نابێت كه‌رتی تایبه‌ت بتوانێت ده‌ست به‌سه‌ر سیسته‌می ته‌ندروستیدا بگرێت، ئه‌وه‌ش بهپهلكێشكردنی دكتۆره شاره‌زاو پسپۆره‌كان و هه‌روه‌ها تواناكانی نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان بۆخۆی كه ئه‌مه‌ش ئه‌و كات مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئامانج له كه‌رتی تایبه‌ت له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بگۆرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌و سه‌رمایه‌گوزاری.
د.خاڵس قادر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌باره‌ی تێكه‌ڵاوی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی و كاره‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو كه‌رته، بۆ PUKmedia وتی: وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی له‌یه‌كتری جیابكه‌ینه‌وه، به‌ڵام تائێستا هه‌ر كاركردنه‌و نه‌بووه‌ته بڕیار، به‌ڵام ئێمه كێشه‌یه‌كمان هه‌یه، ئه‌و مووچه‌یه‌ی كه ده‌بێت زیاد بكرێت له‌گه‌ڵ رێنماییه داراییه‌كانی ئێستا هه‌یه ناگونجێت بۆیه پێویستمان به‌وه‌یه ده‌بێت رێنمایی دارایش بگۆردرێت.
وتیشی: وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی جیابكرێنه‌وه‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له كه‌رتی تایبه‌ت كارده‌كه‌ن یاخود له كه‌رتی حكومی ته‌نها له شوێنه‌كانی خۆیان كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵاوی دروست نه‌بێت.
راشیگه‌یاند: ئه‌م كێشه‌یه یه‌كێك بووه له راسپارده‌كانی كۆنفرانسی چاكسازی ته‌ندروستی و، ئێستاش وه‌كو داواكاری له كابینه‌ی نوێی وه‌زاره‌تیش داواكاری ئه‌مه كراوه، كه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین، به‌ڵام ئه‌مه‌ش پێویستی به‌گۆڕینی رێنماییه‌كان هه‌یه تابتوانین موچه‌یه‌كی باش بده‌ین به دكتۆرێك و كارمه‌ندێك بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها له كه‌رتی تایبه‌ت كاربكات و سه‌عاته‌كانی كاركردنیش زیاتر بكرێن.
له‌باره‌ی گرنگی جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو كه‌رته د.خالس، رایگه‌یاند: گرنگیهكهی ده‌بینین كه ئه‌و كه‌سانه‌ی له كه‌رتی گشتی ده‌وام ده‌كه‌ن پابه‌ندده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی به‌به‌رده‌وامی له كه‌رتی گشتی ده‌وامی خۆی بكات، چونكه ئێستا كێشه‌مان ئه‌وه‌یه له به‌یانیان ده‌وام ناكات یاخود كاتێكی كه‌م ده‌وام ده‌كات و ده‌چێته كه‌رتی تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌م دوو كه‌رته له‌یه‌كتری جیاكرانه‌وه ئه‌و كارمه‌نده یاخود پزیشكه ناچار ده‌بێت به‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه بۆی دیاریكراوه ئاماده‌یی هه‌بێت له نه‌خۆشخانه به‌به‌رده‌وامی و، هه‌روه‌ها خاڵێكی تری گرنگیهكهی له‌وه‌دایه ئه‌و پزیشكانه‌ی كه پێویست ده‌كات نه‌خۆش بیبینێت له كه‌رتی تایبه‌ت ده‌توانێت بیبینێت، چونكه ناچاره تا كاتی ته‌واوبوونی خۆی ده‌وام بكات نه‌وه‌كو وه‌ك ئێستا كه به په‌له‌په‌ل كاره‌كانی خۆی ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه: ئه‌و پزیشكانه‌ی كه كارده‌كه‌ن و نه‌خۆش ده‌بینن له نه‌خۆشخانه گشتیه‌كان و دوای ده‌وامی خۆیان ده‌چنه كه‌رتی تایبه‌ت و دووباره نه‌خۆش ده‌بینن ئه‌وه‌ش ده‌بێت بزانرێت تاچه‌ند ئه‌و دكتۆره له توانایدا هه‌یه نه‌خۆش ببینێت و ماندووبونهكهی چه‌ند كاریگه‌ر ده‌بێت، ئاستی به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌و دكتۆره له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشه‌كانی دیاریبكرێت.
له باره‌ی سیسته‌می ته‌ندروستی هه‌رێم له كه‌رتی تایبه‌ت و حكومی د.جیهاد، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری هه‌ولێر، بۆ PUKmedia وتی: ئه‌م دووكهرته تائێستا له‌یه‌كتری جیانهكراوهتهوهو ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئێستا جێبه‌جێده‌كرێت له نه‌خۆشخانه تایبه‌ت و گشتیه‌كان سیسته‌مه‌كی زانستی و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پته‌و دانه‌مه‌زراوه، به‌ڵكو سیسته‌مه‌كه سیسته‌مه‌كی نیمچه هه‌ڕه‌مه‌كی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتیشی: ئێمه پێمان باشه ئه‌م سیسته‌مه به‌زووترین كات گۆڕانكاری تێدا بكرێت و به‌شێوه‌ی ستانداردی جیهانی دابنرێت و بۆ جیاكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت و گشتیه‌كان و تاراده‌یه‌ك بگاته جیاكردنه‌وه‌ی پزیشكه‌كانی ئه‌م دوو كه‌رته بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی كاركردن و مووچه‌یان جیاواز بێت، له‌سه‌ره‌تاوه كاتێك ده‌ست به‌كاركردن بكات یه‌كێك له‌م كه‌رتانه هه‌ڵبژێرێت بۆ كاركردن وه‌ك پزیشك.
سه‌باره‌ت به‌زیادبوونی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی، د.جیهاد رایگه‌یاند: به‌رچاوترین هۆكار زیادبوونی رێژه‌ی دانیشتوانه پێشتر له شاری هه‌ولێر ته‌نها چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك هه‌بوو وه‌ك رزگاری و هه‌ولێری فێركاری و منداڵان و له‌دایكبوان كه به‌شی ئه‌وكات بۆ ئه‌و رێژه‌ی دانیشتوانی هه‌ولێری ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا به‌تایبه‌تی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا رێژه‌ی دانیشتوان به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ش خه‌ڵكانی دانیشتوانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقیش لێره نیشته‌جێبوون، بۆیه زیادبوونی رێژه‌ی دانیشتوان هۆكارێكه بۆ كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت، چونكه نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو لۆرده ناگرن كه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان ده‌كه‌ن.
راشیگه‌یاند: هۆكارێكی تر زیادبوونی نۆره‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه كه زۆرجار نه‌خۆش پێویست ده‌كات ماوه‌ی مانگێك یاخود دوو مانگ نۆره بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی نهشتهگهریهكهی ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئه‌مه له نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه كه‌له هه‌مان رۆژ ده‌توانێت نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات.
روونشیكرده‌وه: پرۆسه‌یه‌ك هه‌یه له كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت ئه‌ویش (مێدی كهلتوریزم) واته گه‌شتیاری ته‌ندروستی، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه توانای مادیان به‌رزه له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم دێن به‌هۆی خراپی كه‌رتی ته‌ندروستیان روو له هه‌رێم ده‌كه‌ن، چونكه كوردستان ئێستا تاراده‌یه‌كی باش له‌رووی پشكنین و پزیشك و نه‌خۆشخانه‌و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی باشی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، به‌شێكی زۆریش له گشت بواره‌كان ئێستا لێره كار ده‌كه‌ن، ئه‌و پسپۆریانه‌ی كه نیمانه له‌ده‌ره‌وه بۆمان هێنراوه، بۆیه ئه‌م گه‌شتیاریه ته‌ندروستیه به‌ره‌به‌ره گه‌شه ده‌سه‌نێت و خه‌ڵكێكی زۆری ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق دێن بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن و هه‌رێمیش زیاتر نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان ئه‌و هه‌له‌یان قۆستووه‌ته‌وه بۆ كردنه‌وه‌ی زیاتری نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌هلی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تكردنی خزمه‌تگوزاری و پشكنین.
سه‌باره‌ت به‌دروست بوونی كێبڕكێ و گرنگی ئه‌و نه‌خۆشخانانه، رایگه‌یاند: جیاكردنه‌وه‌ی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت ده‌بێته هۆی كێبركێیه‌ك له نێوانیان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ته‌ندروستی دابمه‌زرێت و به‌رێكوپێكی و به‌یاسا په‌یره‌و بكرێت، نابێته هۆی دروستبوونی كێشه، ئامانجی سه‌ره‌كیش له دروستبوونی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیه به نه‌خۆش، ئه‌گه‌ر كێبركێ دروست بێت ئه‌وا به به‌رژه‌وه‌ندی نه‌خۆش كۆتایی دێت به‌مه‌رجێك بیمه‌ی ته‌ندروستی و ئه‌و نیزامانه‌ی بۆ نه‌خۆش پێویسته لێره‌دا دابین بكرێن، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌مووی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت بێت ئه‌وا ئه‌و كه‌سانه‌ی توانای مادیان نزمه ناتوانن بچنه ئه‌و نهخۆشخانانهو چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی گشتیش ئه‌گه‌ر خزمه‌تگوزاری تێدا كه‌م بووه‌وه وه‌كو پێویست نابێت و نه‌خۆش زه‌ره‌ر ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیسته‌می بیمه‌ی ته‌ندروستی دابنرێت و هه‌ر نه‌خۆشێك ئازاد بێت له‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت یاخود گشتی چاره‌سه‌ری خۆی بكات ئه‌وكاتیش له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌خۆش كۆتایی دێت.
له‌باره‌ی گرنگی بیمه‌ی ته‌ندروستی و رۆڵی له جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو كه‌رته، وتی: ئه‌گه‌ر بیمه‌ی ته‌ندروستی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی رێك‌وپێك دابین بكرێت ئه‌وا جیاكردنه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی قازانجی نه‌خۆش كۆتای هاتووه، ئه‌م بابه‌ته شتێكی نوێ نییه له زۆربه‌ی وڵاتان به‌تایبه‌ت وڵاتانی ده‌وروبه‌ری هه‌رێم كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی له‌یه‌كتری جیاكراونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستیدا گرتووه به‌وه‌ی ئامێری باش و پزیشكی شاره‌زا بۆخۆی په‌له‌كێش ده‌كات، د.جیهاد، وتی: سه‌باره‌ت به ئامێری پێشكه‌وتوو بڕواناكه‌م، چونكه نه‌خۆشخانه گشتیه‌كانیش باشترین و پێشكه‌وتووترین ئامێریان هه‌یه بۆیه له‌رووی ئامێر هیچ جیاوازیه‌ك نابینم له‌م دوو كه‌رته‌دا، له‌باره‌ی پسپۆریه‌وه ئێمه زیاتر پشت ده‌به‌ستین به‌و پسپۆر‌و پزیشكانه‌ی له‌زانكۆ پزیشكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وانه ده‌ڵێنه‌وه‌و ئه‌وانیش زۆربه‌یان پسپۆری زۆرباشیان هه‌یه‌و ئه‌و پسپۆریه‌ی پزیشكمان نه‌بێت ئه‌وا حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدان بۆ دابینكردنی بۆ كه‌رتی گشتی، به‌ڵام بۆ كه‌رتی تایبه‌ت ئاسانتره به‌وه‌ی ده‌توانێت دكتۆر له‌ده‌ره‌وه بهێنێت.
راشیگه‌یاند: نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان به‌هۆی كه‌می لۆدهكانیان ده‌توانن زیاتر خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی پێشكه‌ش به نه‌خۆش بكه‌ن، ئه‌مه‌ش هۆكارێكی كاریگه‌ره، به‌ڵام به‌نمونه نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری رۆژانه له‌هه‌موو پسپۆریه‌كان كاری تێداده‌كرێت و لۆدێكی زۆرمان له‌سه‌ره‌و ئه‌وكاتیش ناتوانرێت به‌شێوه‌یه‌كی باش خزمه‌تی نه‌خۆش بكه‌ین، چونكه رۆژانه زیاتر 1000 نه‌خۆش سه‌ردانمان ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌نێوان هه‌ردوو كه‌رته‌كه‌دا، رایگه‌یاند: كاتێك نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان ده‌كات هه‌مان خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی و پزیشكی پێده‌گات هه‌تا له ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌مان خزمه‌تگوزاری كه ئێمه پێشكه‌شی ده‌كه‌ین وه‌كو نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كانه له دكتۆره‌كان و په‌رستیاران و هۆڵه نه‌شته‌رگه‌ریانه‌ی كه هه‌یه له كه‌رتی حكومی له زۆربه‌ی نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان باشتره.
له‌باره‌ی كاركردنی دكتۆر له‌هه‌ردوو كه‌رته‌كه‌دا، وتی: كاركردنی پزیشكان له هه‌ردوو بواردا ئێستا گوزه‌رانی خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زه‌حمه‌تتره، بۆیه پزیشكانیش دوای ده‌وامی ره‌سمی خۆیان ده‌چنه نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان و كارده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه تاراده‌یه‌ك كارمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌و كۆنترۆڵمان كردووه تاوه‌كو ئه‌مه كارنه‌كاته سه‌ر كاركردنی له‌كاتی ده‌وامی ره‌سمی خۆیدا، به‌ڵام ده‌توانێت دوای ده‌وامی خۆی بچێته نه‌خۆشخانه ئه‌هلیه‌كان ئه‌مه بۆ پزیشكی نیشته‌جێی دێرین و پزیشكی نیشته‌جێی خوڵاو، به‌ڵام تاراده‌یه‌ك كاریكردووه‌ته سه‌ر كاركردنی دكتۆر، به‌ڵام هیوادارین له‌داهاتویه‌كی نزیك دوای دانانی سیسته‌مێكی تۆكمه‌و گونجاو ئه‌م كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێت.
د. سه‌ڵاح ئه‌بوبه‌كر به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ژین ئینته‌ر ناشناڵی تایبه‌ت له هه‌ولێر له‌باره‌ی كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی له سیسته‌می ته‌ندروستی هه‌رێم وتی: له هه‌موو دونیا دوو كه‌رت هه‌یه كه‌رتی حكومی و كه‌رتی تایبه‌ت پێویسته ئه‌م دوو كه‌رته ته‌واوكه‌ری یه‌كتری بن، به‌ڵام كێشه‌یه‌ك له عیراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی هه‌یه ئه‌ویش تاوه‌كو ئێستا سیسته‌مێكی رێكی ته‌ندروستیمان نییه، به‌و مانایه‌ی پێویسته كه‌رتی گشتی یه‌كه‌مجار خه‌ڵك هه‌مووی بیمه‌ی ته‌ندروستی هه‌بێت، و حكومه‌ت بیمه‌ی ته‌ندروستی بۆ خه‌ڵك دابنێت كه ئه‌مه‌ش رێنمایی و یاسای خۆی هه‌یه، كه چه‌ند له خه‌ڵك وه‌رده‌گرێت و چه‌نده ده‌برێنه ئه‌و شوێنانه‌ی كه خزمه‌ت ده‌كه‌ن به‌خه‌ڵك، هه‌تا پێویسته كه‌رتی گشتیش پاره له خه‌ڵك وه‌ربگرێت تاوه‌كو بتوانرێت خزمه‌تێكی باش بكات، به‌ڵام كێ ئه‌و پاره‌یه بداته‌وه؟ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێت كۆمپانیایه‌كی بیمه‌ی ته‌ندروستی دروست بكرێت و ئه‌وان ئه‌و پاره‌یه بده‌نه‌وه بۆیه ئه‌و كاته هه‌م خزمه‌ته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك ده‌بێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌توانرێت باشترین كاڵا بهێنێت بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به نه‌خۆش.
وتیشی: له كوردستان كه‌رتی گشتی به‌خۆڕاییه و هه‌ر شتێكیش بهخۆڕایبێت ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه جۆرێكی خراپ له كوالیتی پێشكه‌ش به نه‌خۆش ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێچووی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه به‌رزه، بۆیه ناتوانرێت ته‌واو كاڵا و خزمه‌تی باش پێشكه‌ش بكرێت، له هیچ شوێنێكی ئه‌م دونیایه نییه خزمه‌تێك به‌خۆرایی بكات، له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌ت پڵانی داناوه و بیمه‌ی ته‌ندروستی هه‌یه كه پاره له‌خه‌ڵك و دامه‌زراوه‌كان وه‌رده‌گرێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌دا خزمه‌تی نه‌خۆش ده‌كات له كه‌رتی حكومی دا.
ئه‌وه‌شی خسته روو: نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان كه‌م و كوریه‌كی زۆری تێدایه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێت ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه‌وا پێویسته بۆ نه‌خۆش ئه‌نجام بدرێت چونكه توانایه‌كی مادی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێكی به‌خۆڕایی بكه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت خراپترین جۆر ده‌هێنیت و خراپترین خزمه‌ت ده‌كه‌یت و نه‌خۆش مافی پێشێل ده‌كرێت وه هه‌تا نه‌خۆش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌خۆرایی هه‌قی ئه‌وه‌ی نییه داوای مافی خۆشی بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سوپاسگوزاره ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت یاخود كارێك و خزمه‌تێكی بۆ بكرێت بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و خزمه‌ته به شێوه‌یه‌كی خراپیش بێت داوا ناكات كه هه‌قی خۆیه‌تی چونكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌داوه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و نه‌خۆشه بزانێت كه حكومه‌ت له جیاتی پاره بدات و خۆشی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات ئه‌وا ئه‌و كاته داوای مافی خۆی ده‌كات، به‌ڵام سه‌باره‌ت به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌توانرێت به باشترین شێواز خزمه‌ت بكات و باشترین ئامێر و پزیشك بهێنێت له هه‌موو جۆره‌كانی نه‌خۆشی و هێنانی پزیشكی پسپۆر له‌ده‌ره‌وه‌ی كوردستان، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه كه‌رتی تایبه‌ت توانای زۆری هه‌یه و به‌رده‌وام خزمه‌تگوزاری پێویست و باش پێشكه‌ش ده‌كات.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی تا چه‌نده نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان توانیویانه خزمه‌تی زیاتری نه‌خۆش بكه‌ن و هاوكاربن بۆ نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان د. سه‌ڵاح وتی" به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت له نه‌خۆشخانه‌ی حكومی نه‌شته‌رگه‌ری بكات ده‌بێت ماوه‌یه‌كی زۆر بوه‌ستێت تا نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت به‌ڵام ئه‌مه بۆ كه‌رتی تایبه‌ت وانییه و له‌هه‌مان كاتدا به خێرایی بۆی ئه‌نجام ده‌درێت بۆیه له‌م رووه‌وه ده‌توانێت هاوكاری نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان بكات.
له‌باره‌ی گرنگی بوونی كه‌رتی تایبه‌ت رایگه‌یاند: كه‌رتی تایبه‌ت ئێستا بوونی زۆر پێویسته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان ناتوانن ئه‌و جۆره خزمه‌ته بكه‌ن بۆ نه‌خۆش هه‌تا هه‌ندێك نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه له كه‌رتی حكومی ئه‌نجام نادرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستی به پزیشكی پسپۆر هه‌یه كه‌وا پێویسته له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بیهێنن بۆیه ئه‌م كێشه‌یه كه‌رتی تایبه‌ت چاره‌سه‌ری كردووه و ئه‌گه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت بوونی نه‌بێت ئه‌وا ئه‌و كات نه‌خۆشێكی زۆر روو له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری، ئه‌مه‌ش واده‌كات پاره‌یه‌كی زۆر له‌ده‌ره‌وه خه‌رج بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش به زیانی ئابووری هه‌رێم ده‌گه‌رێته‌وه.
له‌باره‌ی ره‌وشی ئه‌مرۆی سیسته‌می ته‌ندروستی كه كه‌رتی تایبه‌ت و حكومی تێكه‌ڵاون د. سه‌ڵاح باسی له‌وه‌كرد ئه‌م تێكه‌ڵاویه ته‌ندروست نییه شتێكی باش نییه و هۆی سه‌ره‌كیش ئه‌وه‌یه كه سیسته‌م نییه ئه‌گه‌ر سیسته‌م هه‌بێت ئه‌وا ئه‌م دوو كه‌رته جیاده‌كرێنه‌وه و ئه‌و كاته‌ش ئه‌و دكتۆر و كارمه‌ندانه دیار ده‌بن كه له كه‌رتی حكومی یاخود تایبه‌ت كارده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش رێگری دروست ده‌كات له كاركردن له هه‌روو ڵایه‌ن دا ئه‌مه‌ش به سوودی نه‌خۆش و دكتۆر ده‌گه‌رێته‌وه.
ئایا كه‌رتی تایبه‌ت توانیویه‌تی له‌به‌رامبه‌ر كه‌رتی حكومیدا زیاتر خزمه‌ت بكات د. سه‌ڵاح وتی:به دڵنیاییه‌وه راسته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت به‌هۆی دروست بوونی كێبركێ توانیویه‌تی باشترین ئامێر و دكتۆری پسپۆر دابین بكات بۆ پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌ت و خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی.
د. سه‌ڵاح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌گه‌ر به‌راوردی نه‌خۆشخانه‌ی خۆمان بكه‌ین له‌گه‌ڵ حكومییه‌كان ئه‌وا هه‌ندێ ئامێر و چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری كه لێره ئه‌نجامی ده‌ده‌ین زۆر باشتره له كه‌رتی حكومی.
جیهان ئیسماعیل بنیامین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندام له لیژنه‌ی ته‌ندروستی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی وه‌ك لیژنه‌ی په‌رله‌مان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو كه‌رته چیبكرێت؟ وتی: ئه‌مه زیاتر كاری حكومه‌ته ده‌بێت ئه‌وان به‌و كاره هه‌ڵسن بۆیه له كۆنگره‌ی ته‌ندروستیش كه ئه‌نجام درا یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه ده‌رچوو پێویسته ئه‌م دوو كه‌رته له‌یه‌كتری جیابكرێنه‌وه‌و ئێمه‌ش وه‌كو لیژنه‌ی ته‌ندروستی چاودێری حكومه‌ت ده‌كه‌ین كه چۆن ده‌یه‌وێت ئه‌م دوو كه‌رته له‌یه‌كتری جیابكاته‌وه، رای ئێمه‌ش وه‌كو لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مان ده‌بێت حكومه‌ت هاوكاری زۆری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكات تا بتوانێت ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌م كۆنگره‌یه جێبه‌جێبكات وه هه‌روه‌ها ده‌بێت حكومه‌ت بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی زیاد بكات تاوه‌كو بتوانێت كاره‌كان و مه‌به‌سته‌كانی جێبه‌جێبكات.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو كه‌رته له‌یه‌كتری جیهان ئیسماعیل وتی: یه‌كه‌م هه‌نگاومان بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو كه‌رته ئه‌وه‌بوو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بریارماندا كه دوای ده‌وامی ره‌سمی له نه‌خۆشخانه‌كان نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام تێچووی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه %80 حكومه‌ت بیدات و %20 نه‌خۆش بیدات كه ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر باشه و ده‌توانرێت نه‌خۆش والێبكات روو له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان نه‌كات بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌م دكتۆر و كارمه‌ندانه‌ی دوای ده‌وامی ره‌سمی خۆیان نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجام ده‌ده‌ن بڕه پاره‌یه‌كیان بۆ سه‌رف بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی روو له نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان نه‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها وتیشی: پێویسته مووچه‌ی كارمه‌ندان و دكتۆران به‌رز بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كارمه‌ندانه ناچار نه‌بن له كه‌رتی تایبه‌تیش كاربكه‌ن به به‌رز كردنه‌وه‌ی مووچه‌ی دكتۆر‌و كارمه‌ندان واده‌كات ته‌نها یه‌ك ڵایه‌ن هه‌ڵبژێرێت و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو كه‌رته له یه‌كتری.
جیهان ئیسماعیل ئه‌وه‌ی خسته روو: ئێمه له كاتی په‌سه‌ند كردنی بوودجه‌دا زۆر تاكیدمان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پێویسته پرۆژه‌ی ستراتیژی فراوان دابنرێت بۆ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی گه‌وره و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه كۆنه‌كان و بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی زیاتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت پرۆژه‌ی ته‌ندروستی فراوانتر بكرێت كه ئه‌مه‌ش داواكاری لیژنهكهمانه بۆ حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو ئه‌م داواكاریانه جێبه‌جێبكرێت.
PUKmedia رێدار ره‌شید - هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
پۆلیتەکنیکی سلێمانی پلاتفۆرمێک بۆ ماستەرنامە و تێزی دکتۆرا دروستدەکات
08:23 PM - 2026-06-08 -
قوباد تاڵەبانی: یەكێتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی پێگەیەكی بەهێزی هەیە
05:37 PM - 2026-06-08 -
سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشمەرگەو تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
04:31 PM - 2026-06-08 -
ڕفعەت عەبدوڵا: گرنگە گیانی برایەتی و پێکەوە ژیان قوڵبکەینەوە
03:22 PM - 2026-06-08
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: پێشكەوتن و گەشەسەندن بێ بەشداری گەنجان بەدی نایەت
06:49 PM - 2026-06-08
سەرۆك بافڵ: هەوڵەكانی یەكێتی بۆ دوورخستنەوەی گرژییەكانە
03:12 PM - 2026-06-08
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
10:52 AM - 2026-06-08
مەکتەبی سیاسی: حاجی ئاسۆ لە رووداوێکی تەمومژاویدا شەهید کرا
09:20 AM - 2026-06-08
زۆرترین خوێنراو
-
جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە راوێژکاری سەربازیی بەریتانیا دەکات
کوردستان 01:42 PM - 2026-06-08 -
کوردایەتی واتا حزبایەتی
بیروڕا 11:56 AM - 2026-06-08 -
سەرۆک بافڵ: داوای یەکێتی داوای خەڵکە
کوردستان 11:38 AM - 2026-06-08 -
گرژییەکانی نێوان ئیسڕائیل و ئێران دەستیپێکردەوە
جیهان 11:12 AM - 2026-06-08 -
حاجییانی کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە
کوردستان 10:52 AM - 2026-06-08 -
ژمــــــارە 4
بیروڕا 10:50 AM - 2026-06-08 -
نرخى نەوت بەرزدەبێتەوە
جیهان 10:35 AM - 2026-06-08 -
نرخى زێڕ دادەبەزێت
کوردستان 09:47 AM - 2026-06-08







دابەزێنە

