riklam

وه‌فدێكی یه‌كێتی سه‌ردانی گۆڕان ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 04:03 PM - 2017-08-14
.

.

ئه‌مڕۆ 14-8-2017 وه‌فدێكی باڵای ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌ سه‌رۆكایه‌تی عادل موراد به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزبایكردن له‌ رێكخه‌ری گشتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن، سه‌ردانی مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌كه‌یان له‌ شاری سلێمانی كرد.

سه‌ره‌تا عومه‌ری سه‌ید عه‌لی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و جه‌لال جه‌وهه‌ر ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن به‌خێرهاتنی وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندییان كردو خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌و سه‌ردانه‌ ده‌ربڕی.

پاشان عادل موراد به‌ ناوی سكرتارییه‌ت و هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندییه‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ رێكخه‌ری نوێی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌ندامانی خانه‌ی راپه‌ڕاندن كرد، پاشان تاووتوێی بارودۆخی كوردستان و ریفراندۆم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و باشكردنی ژیان گوزه‌ران خه‌ڵك و دابه‌شكردنی داهاتی نه‌وت و ناوخۆ به‌ دادپه‌روه‌ری به‌سه‌ر هاووڵاتیان و ده‌ربازبوون له‌م دۆخه‌ چه‌قبه‌ستوه‌ی هه‌رێم كرا، له‌وباره‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر زه‌مینه‌سازی ته‌واو بۆ ریفراندۆم و یه‌كڕیزی نێوماڵی كوردو كۆده‌نگی نیشتمانی بۆ ئه‌و پرۆسه‌ گرنگه‌ كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌ نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان به‌ گرنگ زانرا.

هه‌ر له‌باره‌ی ریفراندۆمه‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ریفراندۆم موڵكی هیچ كه‌س و لایه‌نێكی سیاسی نیه‌و مافی چاره‌ی خۆنوسین له‌ ساڵی 1983 وه‌ دروشمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه‌و له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆیدا گه‌له‌كه‌مان چه‌ندین قوربانی داوه‌، هه‌ردوولاش به‌پێویستیان زانی هه‌ڵوێستی وڵاتان و رای دۆست و نه‌یارانمان بۆ ئه‌م پرسه‌ گرنگه‌ به‌هه‌ند وه‌ربگرین.

له‌ به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و میكانیزم و ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌می رێككه‌وتنه‌كه‌ گفتوگۆی چڕی له‌باره‌وه‌ كراو پشتیوانی هه‌ردوولا بۆ جێبه‌جێكردنی ته‌واوی بڕگه‌و مادده‌كانی رێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌كه‌ دووپاتكرایه‌وه‌ كه‌ ئامانجی خزمه‌تكردنه‌ بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و دروستكردنی هاوسه‌نگی سیاسی له‌ هه‌رێمی كوردستاندا.

PUKmedia تایبه‌ت

DSC_1239.jpg

DSC_1243.jpg

3-5.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket