riklam

هیندستان به‌شداری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌ركوك ده‌كات

کوردستان 01:56 PM - 2017-08-14
.

.

ئه‌مڕۆ 14-8-2017 د.نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك له‌ نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆی پێشوازیكرد له‌ برادیم سینگ راجبور رۆهیت باڵیۆزی هیندستان له‌ عیراق.

له‌ دیداره‌كه‌دا كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی كۆنسوڵی هیندستان له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، باڵیۆزی هیند خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ یه‌كه‌م سه‌ردانیكردنی بۆ شاری كه‌ركوك و وتی: هه‌موو هه‌وڵه‌كانم ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هیندو عیراق و به‌تایبه‌تی كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كه‌ركوكدا له‌ بواره‌كانی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی و خوێندن و وزه‌. ئاماده‌ین له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كۆمپانیا هیندییه‌كان هاوكاری عیراق بكه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ سه‌ره‌ڕای جه‌نگی دژ به‌ داعش هیندستان باڵیۆزخانه‌كه‌ی له‌ عیراقدا هێشتوه‌ته‌وه‌و كۆنسوڵخانه‌ی له‌ هه‌ولێردا كردوه‌ته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ پارێزگاری كه‌ركوك سوپاسی باڵیۆزی هیندستانی كرد بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی و ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ له‌ پێویستی داموده‌زگاكانی كه‌ركوك به‌ گه‌شه‌پێدان له‌ بواره‌كانی ته‌ندروستی و خوێندن و په‌روه‌رده‌و هیوای خواست كۆمپانیا هیندییه‌كان بتوانن ئابوری شاره‌كه‌ ببوژێننه‌وه‌ له‌ بواره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بنیاتنانی ژێرخانی شاره‌كه‌.

د.نه‌جمه‌دین پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت بارودۆخی سیاسی و ئه‌منی و ئابوری كه‌ركوك بۆ وه‌فدی میوان خسته‌ڕوو و وتی: كه‌ركوك سه‌ره‌ڕای ئه‌و ته‌گه‌رانه‌ی هاتوه‌ته‌ به‌رده‌می له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش توانیویه‌تی پێشوازی بكات له‌ زیاتر له‌ 700 هه‌زار ئاواره‌ كه‌ 35 هه‌زار خێزانی ئاواره‌ی ناوچه‌كانی باشورو رۆژئاوای كه‌ركوك له‌نێویاندایه‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ كرد كه‌ رژێمی به‌عسی رووخاو له‌ پاكتاوكردنی ره‌گه‌زی له‌ شاره‌كه‌دا گرتبویه‌به‌رو ئێستاش پاش تێپه‌ڕبوونی 13 ساڵ له‌ رووخانی ئه‌و رژێمه‌ هێشتا ئاسه‌واره‌كانی به‌دیده‌كرێن و رژێمی به‌عس هه‌موو سامانی شاره‌كه‌ی كردبووه‌ خزمه‌تی ئامێری سه‌ربازی كه‌ قێزه‌ونترین تاوانی ده‌رهه‌ق به‌ هاووڵاتیان ئه‌نجامداو شاری كه‌ركوك سوودمه‌ند بوو له‌ پرۆسه‌ی پترۆدۆلار له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2011ه‌وه‌ تا حوزه‌یرانی 2014 كه‌ داعش په‌یدابوون قه‌زای حه‌ویجه‌یان داگیركردو ویستیان له‌ شاری كه‌ركوكیش نزیكببنه‌وه‌، به‌ڵام قاره‌مانێتی هێزی پێشمه‌رگه‌و قوربانییه‌كانی سه‌رجه‌م پیلانه‌كانی داعشی شكستپێهێناو هاووڵاتیانی شاره‌كه‌ی به‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیه‌وه‌ پاراست.

سه‌باره‌ت به‌ پرسی ریفراندۆمیش پارێزگاری كه‌ركوك ته‌ئكیدی كرده‌وه‌ له‌ به‌شداریكردنی شاری كه‌ركوك له‌ پرۆسه‌ی ریفراندۆم كه‌ بڕیاره‌ له‌ كۆتایی مانگی ئه‌یلولدا به‌ڕێوه‌بچێت.

PUKmedia راگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركوك

a1.jpg

a3.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket