riklam

سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران دیاری كرا

جیهان 01:33 PM - 2017-08-14
.

.

له‌لایه‌ن ڕابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئایه‌توڵڵا مه‌حمود هاشمی شاهرودی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران ده‌ستنیشان كرا.

پاش كۆچی دوایی عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی له‌ مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵدا، ئه‌مڕۆ ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی ڕابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران ئایه‌توڵڵا سه‌ید مه‌حمودی هاشمی شاهرودی وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ ده‌ستنیشان كرد.

هه‌روه‌ها ڕابه‌ری ئیسلامی ئێران جگه‌ له‌ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ئه‌ندامانی نوێی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وندییه‌كانی ئێرانی ده‌ستنیشان كرد.

ئایه‌توڵڵا هاشمی شاهرودی ته‌مه‌نی 69 ساڵه‌ و له‌دایكبوونی شاری نه‌جه‌فه‌. ناوبراو پێشووتری سه‌رۆكی بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ سه‌رۆكی ده‌زگای دادوه‌ری ئێران بووه‌ و ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران بووه‌.

PUKmedia
سه‌رچاوه‌/ ئاژانسه‌كانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket