یه‌كێتی زانایانی ئایینی روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 12:48 PM - 2017-08-14.
ئه‌مڕۆ 14-8-2017، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر به‌شداریكردنی هه‌ندێ مامۆستای ئاینی له مه‌راسیمی جه‌ژنی زه‌رده‌شتییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه كه‌سێك رۆژی شه‌مه 12-8-2017 به ناوی (مامۆستایانی ئایینی) به‌شداری مه‌راسیمی جه‌ژنی زه‌رده‌شتییه‌كانیان كرد، كه به‌شداریكردنه‌كه گه‌یشته ئاستی ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی ئایینی و هه‌ڵواسینی دروشمی ئایینی و قسه‌كردن له‌سه‌ر هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام و پیاهه‌ڵدانی دروشمه‌كانی زه‌رده‌شتی، ئه‌م كاره ناڕه‌زایه‌تییه‌كی زۆری مسوڵمانانی كوردستان به گشتی و زانایانی ئایینی به‌تایبه‌تی به دوای خۆیدا هێنا.
لێره‌وه وه‌ك یه‌كێتی زانایان رایده‌گه‌یه‌نین:
یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ی به‌شداری مه‌راسیمه‌كه‌یان كردووه‌و به‌ناوی (مامۆستای ئایینی ئیسلام) وتاریان پێشكه‌ش كردووه، پیشه‌كه‌یان خزمه‌تگوزاری مزگه‌وته، نه ئیمامه‌و نه وتارخوێنه‌و نه ئه‌ندامی یه‌كێتی زانایانن، هیچ پۆستێكی ئایینیان نییه، بۆیه پۆشینی جوبه‌و مێزه‌ری مه‌لایه‌تی خۆی له خۆیدا ئه‌وپه‌ڕی بێڕێزی و سوكایه‌تیكردنه به زانایانی ئایینی ئیسلام، هه‌ر ئه‌وه‌شه زیاتر ناڕه‌زایی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
دووه‌م: له كاتێكدا ئه‌وانه هیچ مه‌كانه‌تێكی عیلمیان له بواری شه‌رعی ئیسلامه‌وه نه‌بێ، به هیچ شێوه‌یه‌ك نوێنه‌رایه‌تی زانایانی ئایینی ناكه‌ن و نه‌ده‌بوو خۆشیان رێگه‌ی ئه‌وه به‌خۆیان بده‌ن به‌م به‌رگ و به‌م ناونیشانه به‌شداری ئه‌م پرسانه بكه‌ن.
سێیه‌م: ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وتانه زیانی هه‌ره گه‌وره له پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی ئایینی و مه‌زه‌بی و نه‌ته‌وه‌وه‌یی ده‌ده‌ن، چونكه جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نێوان ئه‌نجامدانی رێوره‌سمی دینی و به‌شداری پێكه‌وه‌ژیان، بۆ نموونه هه‌میشه هه‌موو دین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی كوردستان به‌شداری خۆشی و ناخۆشییه‌كانی یه‌كتریمان كردووه، به‌ڵام هه‌موو لایه‌كیش سنووری دینداری خۆمان پاراستووه، قه‌ت داوامان نه‌كردووه زه‌رده‌شتییه‌ك یان هه‌ر دینێكی تر رۆژانی هه‌ینی بێته مزگه‌وت و مه‌راسیمی خوتبه‌و نوێژی هه‌ینی له‌گه‌ڵ مسوڵمانان ئه‌نجام بدات، چونكه ئه‌وه توانه‌وه‌یه نه‌ك پێكه‌وه‌ژیان.
چواره‌م: له خولی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك یه‌كێتی زانایان چه‌ندین جار داوامان له په‌رله‌مانی كوردستان كرد یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی به‌رگی مه‌لایه‌تی له‌و كه‌سانه‌ی (مه‌لا) نین، یان به‌شێوازی ناشیاو به‌كاری دێنن، ئێستاش هیوادارین له‌گه‌ڵ وه‌گه‌ڕكه‌وتنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، لیژنه‌ی ئه‌وقاف ئه‌م بابه‌ته زۆر به جددی وه‌ربگرێت.
هیوادارین ئه‌م جۆره كارانه دووباره نه‌بنه‌وه، هه‌روه‌ها داوا له هاووڵاتیانی كوردستانیش ده‌كه‌ین ئه‌م كاره به هیچ شێوه‌یه‌ك له رۆحی پێكه‌وه‌ژیان ساردیان نه‌كاته‌وه.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
2017/8/14
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19