خوێندنی باڵای هه‌رێم و ئه‌ڵمانیا پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ جێبه‌جێده‌كه‌ن
کوردستان 12:38 PM - 2017-08-14.
پڕۆژیه‌كی گرنگ به‌بڕی یه‌ك ملیۆن یۆرۆ له بواری خوێندنی باڵا له نێوان كوردستان و ئه‌ڵمانیا جێبه‌جێ ده‌كرێت
یه‌كێیتی ئه‌وروپا ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی تێچوی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی بواری خوێندنی باڵا له نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ڵمانیا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا و، دوای ئه‌وه‌ی د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌ردانی شاری (گوتینگن)ی ئه‌ڵمانی كرد و، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگیری سه‌رۆك و لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كیه‌كانی زانكۆی (جۆرج ئۆگه‌ست گوتینگن)ی ئه‌ڵمانی و ڕاگری كۆلێژه‌كانی ئه‌و زانكۆیه كۆبوه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌باره‌ی چۆنێیه‌تی په‌ره‌پێدانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و چۆنییه‌تی وه‌رگرتنی فه‌ند و چۆنییه‌تی سودوه‌رگرتن له هاوكاری یه‌كتری و پیشخستنی خوێندن له كوردستان كرد، هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا پێشنیاز كرا زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا به‌هاریكاری زانكۆیه‌كی چیكی به‌ناوی (Masaryk University) و دامه‌زراوه‌یه‌كی ئیسپانی به‌ناوی (Compostela Group of Universities) پڕۆژه‌یه‌ك له بواری دروستكردنی تواناكان/ كه‌په‌ستی بیلدینگ و ئینته‌رناشناڵ له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی (ئێراسموس پڵس) جێبه‌جێ بكه‌ن، له ئێستاشدا یه‌كێتیی ئه‌وروپا ڕه‌زامه‌ندی نیشاندا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه له كوردستان و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی یه‌ك میلۆن یۆرۆی ته‌رخان كرد، واش بریاره له مانگی (١١)ی ئه‌مساڵه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له پڕۆژه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی و زانكۆكانی (سه‌ڵاحه‌ددین/ هه‌ولێر، سلێمانی، چه‌رموو، ڕاپه‌ڕین، هه‌ڵه‌بجه، زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك) به‌شدار ده‌بن، پڕۆژه‌كه تایبه‌ت ده‌بێ به‌دروستكردن و به‌هێزكردنی توانای مامۆستایان و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی زانكۆكانی كوردستان.
بۆیه جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه ده‌رگایه‌كی دیكه به‌ڕوی زانكۆكانی كوردستان ده‌كاته‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای زانستی مامۆستایان و ئاشنابون به‌پێشكه‌وتنه‌كانی جیهان، جگه له‌وه‌ش ده‌رفه‌تی خوێندنی باڵا/ ماسته‌ر و دكتۆرا بۆ خوێندكارانی كورد له زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا و چیك ده‌ڕه‌خسێنێ.
له مانگی نیسانی ساڵی (2015) وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌رۆكایه‌تی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و پروفیسۆر پۆڵا خانه‌قا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌ردانی زانكۆی (جۆرج ئۆگه‌ست گوتینگن) له ئا‌ڵمانیا كرد و به‌جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی زانكۆكه و ڕاگری كۆلێژه‌كانی كۆبوه‌وه، له سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌كاندا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له گرنگی و پێویستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه زانستی و ئه‌كادیمیه‌كانی نێوان (جۆرج ئۆگه‌ست گوتینگن) و، دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له كوردستان كرد. له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی زانكۆی(جۆرج ئۆگه‌ست گوتینگن) ئاماده‌یی پیشاندا هاوكاری زانستی و لۆجیستی پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له كوردستان بكه‌ن.
زانكۆی (جۆرج ئۆگه‌ست گوتینگن) یه‌كێكه له زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی جیهان و له ساڵی (1737) دامه‌زراوه، جگه له پێگه‌یاندنی ده‌یان زانا و لێكۆڵه‌ری نێوده‌وڵه‌تی، (50) خه‌ڵاتی نۆبڵی له بواری زانستی وتوێژینه‌وه‌دا به‌ده‌ستهێناوه‌و پله‌ی یه‌كه‌می زانكۆكانی ئاڵمانیای له بواری به‌هێزی په‌یوه‌ندی ده‌ره‌كی هه‌یه‌و له‌هه‌مان كاتدا هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ده‌ز‌گای(ماكس پلانگ) هه‌یه، كه ئه‌وه‌ش به‌پێنجه‌م ده‌ز‌گای توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ر ئاستی جیهان داده‌نرێت.
PUKmedia ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28