riklam

پۆلیسی سلێمانی به‌هانای 494 كه‌سه‌وه‌ ده‌چێت

کوردستان 11:17 AM - 2017-08-14
.

.

له‌چوارچێوه‌ی كارو چالاكییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بۆ مانگی ته‌مموزی رابردو كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانه‌وه‌ تۆماركراوه‌ له‌ماوه‌ی (1/7/2017) تا (31/7/2017) چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر تۆمار كراوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ به‌هانایی نزیكه‌ی (500) هاووڵاتییه‌وه‌ چوون.

له‌ راگه‌یاندراوێكی پۆلیسی سلێمانی كه‌ ئه‌مـڕۆ 14-8-2017، كۆپیه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌ ئاماری كاروچالاكیه‌كانی مانگی رابردوی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌پێی ئاماره‌كه‌ له‌ناوه‌ندی شاری سلێمانیدا هێزه‌كانی پۆلیسی سلێمانی توانیویانه‌ (494) حاڵه‌تی به‌هاناوه‌چون تۆمار بكه‌ن كه‌ به‌هانای هاووڵاتییانه‌وه‌ چون له‌ڕوداوه‌ جۆراوجۆره‌كاندا، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌قه‌یانكردووه‌ (7) حاڵه‌ت تۆماركراوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ (10) تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراون.

هاوكات ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی چه‌ك له‌جۆری كڵاشینكۆف (8) حاڵه‌ت تۆماركراوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ (11) تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون و سه‌رجه‌می حاڵه‌ته‌كان كاری یاساییان بۆ ئه‌نجامدراوه‌.

مه‌فره‌زه‌كانی سه‌ر به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌به‌رده‌وامی و له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا له‌ناوه‌ندی شاری سلێمانی وده‌وروبه‌ری له‌ ئه‌ركدان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتییان، بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو و ڕوداوێك ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌هێڵی گه‌رمی (104) به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌زوترین كات هێزه‌كانمان بگه‌نه‌ شوێنی ڕوداوه‌كه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا 6/8/2017تا 13/8/2017 ڕووداوه‌كانی دزی به‌م شێوه‌یه‌ بوون.

(15)تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كراوه‌ كه‌ كاری دزی جۆراو جۆرییان له‌ شاری سلێمانی ئه‌نجامداوه‌ و دوانیان ئافره‌تن و چوار تۆمه‌تباری تریان عه‌ره‌به‌ دوتۆمه‌تباری تریان ئێرانین.

PUKmedia


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket