riklam

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی سیاسی ھه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات

کوردستان 09:43 AM - 2017-08-14
.

.

ئه‌مڕۆ 14-8-2017، وه‌فدی باڵای ریفراندۆم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی باڵای عیراق گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌كانی ھه‌رێم و ناوه‌ند ده‌كات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم رایگه‌یاند: وه‌فده‌كه‌یان سه‌رپشككراوه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌و بڕیاردان له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی باڵای عیراق.

راشیگه‌یاند: وه‌فدی ئه‌مجاره‌ له‌سه‌ر ئاستێكی باڵایه‌ كه‌پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر مافه‌ یاسایی و ده‌ستورییه‌كانی ھه‌رێم له‌ عیراق.

جێگای باسه‌ ئه‌و وه‌فده‌باڵایه‌ی هه‌رێم كه‌ ئه‌مڕۆ سه‌ردانی شاری به‌غدا ده‌كات پێكهاتوون له‌ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و رۆژ نوری شاوه‌یس ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو و ڤیان ده‌خیل وه‌ك نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان چه‌ند ئه‌ندامێكی تر.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket