riklam

كۆنگره‌ی یه‌كه‌می شه‌به‌كه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان 10:27 PM - 2017-08-12
.

.

ئه‌مڕۆ 12-8-2017 كۆنگره‌ی یه‌كه‌می شه‌به‌كه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش به‌ڕێوه‌چوو.

یونس شه‌به‌ك به‌رپرسی كومیته‌ی فازلی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێویستمانزانی وه‌كو كوڕانی شه‌به‌كی له‌ ده‌شتی نه‌ینه‌وا، هه‌ستین به‌ به‌ستنی كۆنگره‌یه‌ك بۆ هه‌موو لایه‌ك به‌ مه‌به‌ستی لێكتێگه‌یشتنی زیاتری نێوانمان، ئه‌مه‌ش دوای ئازادكردنی ده‌شتی نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌. كۆنگره‌كه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش ده‌ستیپێكردو تا ئێواره‌ به‌رده‌وامبوو به‌ به‌شداری 550 كه‌س له‌ چین و توێژی شه‌به‌ك.

جێی باسه‌، كوردانی شه‌به‌ك 57 گوندیان له‌ سنوری ده‌شتی نه‌ینه‌وا هه‌یه‌، 22 له‌ گوندانه‌ له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا، ئه‌وانی تریش له‌ژێر ده‌ستی حه‌شدی شه‌عبیدایه‌.

PUKmedia كۆسره‌ت فه‌یسه‌ل - به‌رده‌ڕه‌ش

uu.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket