riklam

ئەمریكا بۆ بارزانی: ریفراندۆم دوابخرێت

کوردستان 09:56 PM - 2017-08-11
.

.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای دواخستنی ریفراندۆمی هەرێم دەكات و پشتگیریی خۆشی بۆ دیالۆگ و دانوساندنی نێوان هەرێم و بەغدا دووپات دەكاتەوە.

بەپێی راگەیەنراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم كە كۆپیەكی بۆ PUKmedia نێردراوە، ئاماژەی بەوەداوە كە ئێوارەی دوێنی 10ی ئابی2017، رێكس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مەسعود بارزانییەوە كردوە. لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەستخۆشی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردوە لەتێكشكاندنی تیرۆرستانی داعش و پیرۆزبایی سەركەوتنەكانی پێشمەرگەی كردوەو سەرەخۆشی لەخانەوادەو كەسوكاری ئەو پێشمەرگانەش كردوە كە لە شەڕی دژی تیرۆرستاندا گیانی خۆیان بەختكردوە و شەهید بوون.

"وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەستخۆشی لەسەركردایەتی سیاسی كوردستان كردوە بۆ بڕیاری پێكهێنان و ناردنی وەفدی باڵای هەرێم بۆ بەغدا بە مەبەستی دانوساندن لەسەر پرسە سیاسییەكان،  ئەوەشی راگەیاندوە كە پێی باشە ریفراندۆم لە هەرێمی كوردستان دوابخرێ و پشتگیریی خۆیشی بۆ دیالۆگ و دانوساندنی نێوان هەرێم و بەغدا دووپاتكردۆتەوە"، وەك  لە راگەیەنراوەكەدا هاتوە. 

ئەوەشی تێدا خراوەتەڕٍوو: لەبەرانبەردا بارزانی سوپاسی وەزیری دەرەوەی ئەمریكای كردوە بۆ ئەو هاوكاری و یارمەتیدانەی كە پێشكەشی هێزی پێشمەرگەی كردوە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش، جەختی لەوەشكردۆتەوە كە بەمنزیكانە وەفدی باڵای هەرێم سەردانی بەغدا دەكات بۆ گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسانەی پەیوەستن بەئایندەی پەیوەندی نێوان كوردستان و بەغدا.

لەبارەی داواكاری بۆ دواخستنی ریفراندۆمیش، بارزانی بەوەزیری دەرەوەی ئەمەریكای ڕاگەیاندوە كە پرسیار ئەوەیە لەبەرانبەر دواخستنی ریفراندۆم چ زەمانەتێك و چ بەدیلێك هەیە بۆ ئاییندەو دیاریكردنی چارەنوسی گەلی كوردستان.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket