riklam

قه‌یسه‌ری كفری نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه‌

kurdistani 04:18 PM - 2013-06-12
شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانی گه‌رمیان به‌زیندوویی ده‌مێننه‌وه‌

شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كانی گه‌رمیان به‌زیندوویی ده‌مێننه‌وه‌

دوو شوێنه‌واری مێژوویی له‌ ناوچه‌ی گه‌رمیان نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌كیش دروست ده‌كرێت.

جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان ئاشكرایده‌كات، شه‌ش ملیار و 600 ملیۆن دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی دوو شوێنه‌واری سنوری گه‌رمیان ته‌رخان كراوه‌، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، له‌ ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان سه‌رقاڵی دروستكردنی مۆزه‌خانه‌ی گه‌رمیانه‌.

ساڵح محه‌مه‌د سه‌مین جێگری به‌ڕێوبه‌ری شوێنه‌واری گه‌رمیان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ماوه‌ی رابردوودا  سێ پرۆژه‌مان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی سنوری گه‌رمیان  ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد، له‌ ئێستاشدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێم دوو له‌و پرۆژانه‌ی په‌سه‌ندكردووه‌ كه‌ نۆژه‌ن بكرێنه‌وه‌.


روونیشیكرده‌وه‌: شوێنه‌واره‌كانیش خۆی له‌ قه‌یسری كفری و مه‌زارگه‌ی قه‌ڵای پاشا له‌ گوندی تازه‌دێی سه‌ر به‌ كه‌لار ده‌بینێته‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی شه‌ش ملیار و 600 ملیۆن دینار ته‌رخان كراوه‌، به‌جۆرێك شه‌ش ملیار دیناری بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌یسه‌ریه‌كه‌یه‌ و 600 ملیۆنه‌كه‌ش بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵای پاشایه‌ له‌ گوندی تازه‌دێ.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: بۆ ده‌ستكردن به‌ كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو شوێنه‌واره‌ چاوه‌ڕوانی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارن.

ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو: له‌ ئێستادا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان سه‌رقاڵی دروستكردنی مۆزه‌خانه‌ی گه‌رمیانه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نزیك قه‌ڵای شێروانه‌ له‌ شاری كه‌لار، ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ش به‌شێك له‌ كه‌له‌پوری كورده‌واری كوردستان به‌ گشتی و ناوچه‌ی گه‌رمیان به‌تایبه‌تی له‌ خۆ ده‌گرێت.

PUKmedia گه‌رمیان - سامان یاروه‌یس



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket