riklam

فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا

کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23
فەرماندەیی هێزەکانی ئەڵمانیا PUKMEDIA

فەرماندەیی هێزەکانی ئەڵمانیا

کۆلۆنێل هامپ، فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عیراق و هەرێمی کوردستان بەهۆی کۆتایهاتنی ئەرکەکەی لەگەڵ کۆلۆنێل پێرسیکۆڤسکی فەرماندەی نوێی هێزەکانی ئەڵمانیا بە یاوەری وەفدێکی سەربازی ئەڵمانیا سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلالیان کرد و لە لایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال_وە پێشوازیکران .

 

لەو سەردانەدا سەرەتا وەفدی میوان تاجەگوڵینەی وەفاو رێزیان لەسەر مەزاری سەرۆک مام جەلال داناو لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا بەرێزەوە ئاماژەیان بە رۆڵ و پێگەی مێژوویی سەرۆک مام جەلال لە حکومڕانی و خەباتی نەتەوایەتیدا کرد و پێزانینیان بۆ خەبات و ماندووبوونی دەربڕی، هاوکات کۆلۆنێل هامپ لەمەزاری مامەوە کۆتایی ئەرکەکەی راگەیاند وەک پێزانینێک بۆ ژیان و قوربانیدانی سەرۆک مام جەلال و ئەو خزمەتانەی پێشکەشیکردوون .

 

لەبەرامبەردا مەکتەبی سکرتارییەت سوپاس و پێزانینیان بۆ هێزەکانی ئەڵمانیا و گەل و وڵاتی ئەڵمانیا دەربڕی لە کەلەشەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر پشتگیرو هاریکاری گەلی کورد بوون و بەشێک بوون لەسەرکەوتن بەسەر جەنگی داعشدا و هیواشیان خواست وەک هەمیشە هەماهەنگ بن و هاوکاربن لە گەشەپێدان و رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و زاڵبوون بەسەر تەحەددییە ئەمنییەکاندا .

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket