riklam

لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت

ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23
سەرکەوت زەکی و سەرکەوت حەسەن PUKMEDIA

سەرکەوت زەکی و سەرکەوت حەسەن

یەکێتی

ئەمڕۆ سێشەممە 23-4-2024 بە ئامادەبونی سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخست و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی مەڵبەندەکان و هەڤاڵان و کادرانی مەڵبەندی چەمچەماڵ، سەرکەوت حەسەن جەلال ناسراو بە 'سەرکەوتی کوبە' وەک لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵ دەستبەکاربوو.

 

دواتر له‌ وته‌یه‌كدا هه‌ڤاڵ سه‌ركه‌وت زه‌كی باسی له‌جێبه‌جیكردنی راسپارده‌كانی كۆنگره‌ی پێنج و دووهه‌مین كۆنفراسی مه‌كته‌بی رێكخستن كردو رایگه‌یاند:" ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، هه‌ڤاڵ سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن وه‌ك لێپرسراوی نوێی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت كه‌ یه‌كێكه‌ له‌كاره‌كانی كۆنگره‌و به‌لای یه‌كێتییه‌وه‌ گرنگه‌ كه‌سی شیاو بۆشوێنی شیاو دابنرێت".

 

لەبارەی وەرگرتنی پۆستەکەیەوە سەرکەوت حەسەن رایگەیاند: "ئاڵوگۆڕی پۆستی مەڵبەندەکانی یەکێتی لەچوارچێوەی راسپاردەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتییە، ئەمڕۆش کە لەم پۆستە دەستبەکاربووم هەموو هەوڵێک دەدەم کەبتوانین هاوکار و پشتیوانی خەڵکی چەمچەماڵ بین، چونکە ئەم ناوچەیە قوربانی زۆری داوە".

 

"لەرابردوودا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تاکە هێزی کوردی بووە کەلەم ناوچەیە روبەرووی دڕندەترین رژێم بووەتەوەو بەرگری لە کوردستانیبونی ناوچەکە کردووە، لەو روانگەیەشەوە پێمان وایە چەمچەماڵ تایبەتمەندی خۆی هەیە و پێویستە زیاتر خزمەتیان بکەین"، سەرکەوت حەسەن وای وت.

 

لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵ ئەوەش دەڵێت: "بەگڕوتینێکی نوێوە دەمانەوێت خزمەتی خەڵکی چەمچەماڵ بکەین و ئەو کەسانەی لەم ناوچەیە لەیەکێتی زویربوون ئاشتیان دەکەیەنەوەو دەبینە خزمەتکاری خەڵکی چەمچەماڵ".


سەرکەوت حەسەن جەلال ناسراو بە 'سەرکەوتی کوبە'،  پلەی لیوایە و لە شۆڕشی نوێ پێشمەرگەی پارتیزانی یەکێتی بووە و لە ساڵی 1991 بەشداری ڕاپەرینی شاری سلێمانی کردووە لە ساڵی (1999)ـەوە تا (2007) بەرێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بووە.

 

سەرکەوتی کوبە لە ساڵی 2019 وەک ڕاوێژکاری ئەمنی بافڵ  تاڵەبانی دەستبەکاربوەو لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی وەکو ئەندامی سەرکردایەتی هەڵبژێردراوەو ئەمڕۆش وەک لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵ دەستبەکاربوو.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket