riklam

ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت

کوردستان 09:29 AM - 2024-04-23
خەڵاتی زێڕینی بلە  PUKMEDIA

خەڵاتی زێڕینی بلە

ئەمڕۆ سێ شەممە 23-4-2024 لە رێورەسمێکی شایستەدا لە تەلاری هونەر لە سلێمانی خەڵاتی زێڕینی بلە بە کەسانی نمونەیی دەبەخشرێت.

 

خەڵاتی زێڕینی بلە کە ساڵآنە لە یادی کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەددا بەڕێوەدەچێت، دەدرێتە کەسانی نمونەیی، کە پار 9 خەڵات دابەشکرا و بەخشرا بە دایکی نمونەیی، نووسەری نمونەیی، پاراستنی زمان، دادوەری نمونەی، توێژەری نمونەیی، چالاکوانی نمونەیی، نووسەر و ئەکادیمیستی نمونەیی، دۆستی نمونەیی کورد، رۆژنامەنووس و نووسەری نمونەیی دۆستی کورد.

 

ساڵی 2001 ڕێكخراوی (ئیبراهیم ئەحمەد) دامەزراوە، كە ساڵانە (خەڵاتی بلە) پێشكەش بە كەسایەتییە دیار و سەركەوتووەكان دەكات.

ئیبراھیم ئەحمەد لەتەمەنی 86 ساڵیدا لە سەعات 5ی ئێوارەی ڕۆژی 8ی نیسانی 2000 لە لەندەن کۆچی دواییکرد و تەرمەکەی گوازرایەوە بۆ‌ سلێمانی و ھەر لەو شارەش به‌خاك سپێردرا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket