riklam

مەکتەبی سیاسی: لەساڵیادی رۆژنامەگەری کوردیدا پشتیوانی رۆژنامەنوسان دەکەین

کوردستان 07:47 PM - 2024-04-21
رۆژنامەگەری کوردی PUKMEDIA

رۆژنامەگەری کوردی

یەکێتی

مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە پەیامێک ئاڕاستەی سەرجەم رۆژنامەنوسان دەکات و رایدەگەیەنێت: " لەم یادەدا  پشتیوانی خۆمان بۆ گشت ڕۆژنامەنوسانی کوردستان  دووپاتدەکەینەوە لەدەستڕاگەیشتن بە زانیاری ڕاست و دروست وفراوانکردنی پانتایی ئازادی میدیا".

 

دەقی پەیامی مەکتەبی سیاسی...

 
پەیامی مەکتەبی سیاسی بەبۆنەی ساڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە     

 
لەیادی ۱٢٦ ساڵەی  دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان لەسەر  دەستی روناکبیری دوورە وڵات میقداد مەدحەت بەدرخان ،پیرۆزباییەکی گەرم لەگشت ڕۆژنامەنوسانی کورد لەکوردستان و جیهان دەکەین کە لێبڕاوانە لە کایەی میدیا وفراوانکردنی ئازادی و دیموکراسیدا  خزمەت بە کوردەوارییەکی پێشکەوتوو دەکەن.           

 
ڕۆژی ۲۲ ی نیسان ۱۸۹۸ بە بڵاوکردنەوەی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردی دەستپێکی قۆناغێکی نوێی تێکۆشان هاتەکایەوە تا لەو ڕێگەیەوە برەو بە خەباتی داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلەکەمان بدرێت.               


یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لەسەر هەمان ڕێباز و دیدی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی دوانەی (نان وئازادی)  بۆ روناکبیران و ڕۆژنامەنوسان ،هەر  ئەم تێڕوانینە وایکردوە هەمیشە یەکێتی لەهەر شوێنێک بوبێت کەشی ئازادی بەرفراوانتر بووە.

 
لەم یادەدا جارێکیتر پشتیوانی خۆمان بۆ گشت ڕۆژنامەنوسانی کوردستان  دووپاتدەکەینەوە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە زانیاری ڕاست و دروست و فراوانکردنی پانتایی ئازادی بۆیان لە تەواوی کوردستاندا.
کاری میدیا خزمەتێکی گشتی کۆمەڵی کوردەوارییە شایانی دەستخۆشی و پێزانینە نەک سەرکوتکردن و ڕامکردنی هەواڵ و زانیارییەکان وەک مافێکی  رای گشتی .                   



مەکتەبی  سیاسی                                
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket