riklam

قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە

کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19
قوباد تاڵەبانی  PUKMEDIA

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی رووداوەکەی ئەمڕۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: "بە ئامانج گرتنی هەڤاڵ عەتا سەراوی، بە توندی ئیدانەی دەکەین".

 

قوباد تاڵەبانی لەپەیامێکیدا لەبارەی رووداوی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شاری سلێمانی ڕایگەیاند: "جەخت دەکەینەوە تێکدانی ئارامی و سەقامگیری سلێمانی هێڵی سورە و لە هیچ کەس و لایەنێکی قبوڵ ناکەین".

 

"هەموو هێزە ئەمنییەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ دەستگیرکردنی تاوانباران و ئاشکراکردنی راستییەکان بۆ رای گشتی"، قوباد تاڵەبانی وا دەڵێت.

 

جێگری سەرۆکوەزیران ئەوەش دەڵێت: "لە نزیکەوە چاودێری لێکۆڵینەوەکان دەکەم و هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە هەر کەس و لایەنێک لە پشت ئەم رووداوەوە بێت، بۆ رای گشتی ئاشکرا دەکرێت و رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket