riklam

كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره‌

کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18
 ماكسیم روبین كونسوڵی گشتی روسیا له‌هه‌رێمی كوردستان ڤینۆس تۆفیق- PUKMEDIA

ماكسیم روبین كونسوڵی گشتی روسیا له‌هه‌رێمی كوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پێشنیوه‌ڕ‌ۆی ئه‌مڕ‌ۆ 18-4-2024 ماكسیم روبین كونسوڵی گشتی روسیا له‌هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدێكی كونسوڵخانه‌كه‌ سه‌ردانی مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیارییان كرد و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌ب و لێپرسراوی كه‌ناڵه‌كان پێشوازییان لێكرا.

‎له‌ دیدارێكدا ماكسیم روبین كونسوڵی گشتیی روسیا به‌بایه‌خه‌وه‌ باسی له‌په‌یوه‌ندیی مێژوویی گه‌لی كورد و روسیا كردو تێڕ‌وانینی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ خسته‌ڕ‌وو، رایگه‌یاند: "به‌گرنگی و بایه‌خه‌وه‌ په‌رۆشی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ین به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندیه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان"، وتیشی: "سه‌ردانی ئه‌م دوایه‌ی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گرنگ و بایه‌خداربوو، له‌سه‌ر ئاستی باڵای سیاسیی و دیپلۆماسیی پێشوازیی كرا".

‎"سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆ روسیا له‌ناوه‌نده‌ سیاسی و میدیاییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ی باشی هه‌بوو، خوازیارین په‌ره‌ی زیاتر به‌و په‌یوه‌ندییانه‌ بده‌ین له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و ستراتیژه‌ درێژخایه‌نه‌ی روسیا له‌ناوچه‌كه‌ به‌ گشتیی هه‌یه‌تی"، كونسوڵی گشتیی روسیا وای وت.

‎كاروان ئه‌نوه‌ر به‌ نوێنه‌رایه‌تی بۆردی راگه‌یاندن وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو تێیدا باسی له‌ بایه‌خی په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسی و سیاسییه‌كانی نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و روسیای به‌ گشتی كرد و خۆشحاڵی به‌سه‌ردانی وه‌فده‌ باڵاكه‌ی كونسوڵخانه‌ ده‌ربڕ‌ی و وتی: "به‌ په‌رۆشین ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ په‌ره‌پێبده‌ین به‌تایبه‌ت له‌ بواری ئه‌كادیمیی و زانكۆیی و كلتوریی و راگه‌یاندن".

‎پاشان كونسوڵی گشتیی روسیا سه‌ردانی وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA و رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان و رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ و گۆڤاری ئه‌لمه‌رسه‌دی كردو رایگه‌یاند: "راگه‌یاندن رۆڵی گرنگ ده‌گێڕ‌ێت له‌په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ گشتیی و دروستكردنی رای گشتی و گه‌یاندنی زانیاریی، كه‌ئه‌مه‌ به‌لای ئێمه‌وه‌ زۆر گرنگه‌".

‎له‌لێدوانێكیشدا بۆ PUKMEDA ماكسیم روبین كونسوڵی گشتیی روسیا وتی: "خۆشحاڵین به‌په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌ گشتیی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و هێزه‌كانی دیكه‌"، هه‌روه‌ك رایگه‌یاند: "له‌سه‌ردانه‌كه‌ماندا بۆلای سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌بایه‌خه‌وه‌ جه‌ختمان له‌په‌یوه‌ندییه‌كانمان كردوه‌ته‌وه‌و روسیاش بایه‌خی تایبه‌تی له‌ئاستی باڵا به‌سه‌ردانی سه‌رۆكی یه‌كێتیدا له‌ روسیا".

‎كونسوڵی گشتیی روسیا ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هێزێكی كاریگه‌ره‌ له‌ گۆڕ‌ه‌پانی سیاسی و حكومڕ‌انی و دیپلۆماسی له‌هه‌رێمی كوردستان، رۆڵی زۆر گرنگی هه‌یه‌ له‌ ئاڕ‌استه‌كردنی سیاسه‌تی ئاشتی و ئاشتی خوازیی و زمانی دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر گرفتێك كه‌هه‌بن".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket