riklam

سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە

کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18
 سەرۆک بافڵ و ماکسیم روبین نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ و ماکسیم روبین

سەرۆک بافڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی لەگەڵ ماکسیم روبین کونسوڵی روسیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا كە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، بەگرنگییەوە هەڵسەنگاندن بۆ سەردانەكەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ روسیا و دیدار و كۆبوونەوەكانی كرا. هەروەها جەخت لە هەماهەنگیی زیاتر و گەشەپێدانی پەیوەندییەكان كرایەوە بەشێوەیەك خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاكانی هەردوولا بكات.

پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و جەخت لەبەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دوور لە هەموو دەستتێوەردانێك كرایەوە و لەوبارەیەوە سەرۆك بافڵ وتی:"یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە و دەمانەوێت ئەم پرۆسە دیموكراسییە ببێتە مایەی نوێبوونەوەی هەرێمی كوردستان و حوكمڕانییەكی بەهێز و تەندروست".

راشیگەیاند:"دروستكردنی بەربەست لەبەردەم پرۆسەكەدا، لێدانە لەخواستی خەڵكی كوردستان و نیشاندانی روویەكی نەخوازراوی هەرێمی كوردستانە لەبەردەم كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا، جگەلەوەی ناكرێت چیتر یاری بەچارەنووسی میللەتێك و بەها باڵاكانییەوە بكرێت".

لەدرێژەی دیدارەكەدا كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و رەواندنەوەی ناكۆكییەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا و هەردوولا جەختییان لەبەردەوامیی هەوڵە نیشتمانییەكان كردەوە لەپێناو پاراستنی ژیانی خەڵك و سەقامگیریی ناوچەكە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket