riklam

وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت

کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەعدی ئەحمەد پیرە ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی

کەمێک پێش ئێستا  کۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆتاییهات و لەکۆبوونەوەکەدا تەئکید لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا کرایەوە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش رایدەگەیەنێت:"هەرێمی کوردستان پێویستی بە حکومەت و پەرلەمانێکی کارا هەیە".

پاش کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لەکۆبوونەوەکەدا تەئکید لە هەڵوێستی یەکێتی سەبارەت بە ئەنجامدانی هەلبژاردن لەوادەی خۆیدا کرایەوە و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا، لەپێناو بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بەسەر بازنەکانی هەڵبژاردندا دابەشبکرێن".

وتیشی:" لەئێستادا ناوچەکە بە بارودۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، بۆ ئەمەش پێویستە هەرێمی کوردستان، حکومەت و پەرلەمانێکی کارای هەبێت، کە توانای بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ حاڵەتە نەخوازراوەکاندا هەبێت، لەو روانگەیەشەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تەئکید لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکاتەوە".

وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد:" نەک تەنها یەکێتی بەڵکو زۆربەی حزب و لایەنەکانی دیکەی هەرێم داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا دەکەن، ئەمەش لەکاتێکدایە، هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکانیشمان هەمان داوایان هەیە".

سەعدی ئەحمەد پیرە راشیگەیاند:" حکومەت و پەرلەمانێکی کارا لەهەرێمی کوردستان کاریگەری دەبێت لەسەر بەهێزکردنی پێگەی هەرێم و برەودان بە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا و وڵاتان، هاوکات دەرگایەک بەڕووی چارەسەری کێشەکان و کەمکردنەوەی قەیرانەکان لەهەرێم دەکاتەوە، پێشمانوایە لەئێستادا هیچ رێگرییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن نییە و ئەگەر هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت پرۆسەی دیموکراسی لەهەرێم لاوازدەبێت".

 

بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA بڕیارە پاش کەمێکی دیکە راگەیەنراوی کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بڵاوبکرێتەوە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket