riklam

هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات

کوردستان 09:06 AM - 2024-04-17
هۆڵی هەشتەمین دیداری سلێمانی زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی

هۆڵی هەشتەمین دیداری سلێمانی

دیداری سلێمانی

ئەمڕۆ چوارشەممە 17-4-2024، بە بەشداری کەسایەتییە کاریگەرەکانی ناوخۆ و ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشە گرنگەکان و چارەسەرە شیاوەکان، هەشتەمین دیداری سلێمانی دەستپێدەکات.

 

 

هەشتەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی بە ناونیشانی "ململانێکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست" رێکدەخرێت و تێیدا ژمارەیەک سەرکردە و کەسایەتی لە هەرێمی کوردستان، عیراق، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا و ئەمریکا، تاوتوێی پرسە سیاسی و ئابووری و ژینگەییەکان دەکەن و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، واتە رۆژی 17و18ی 4ی 2024.

 

 

پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عیراق، یەکێکە لە تەوەرە سەرەکییەکانى دیدارەکە و گفتوگۆى چڕى لەبارەوە دەکرێت، گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و گرفتەکانى کەمبوونەوەى ئاو و چۆنیێتی رووبەڕووبونەوەی لەلایەن وڵاتان، لە دیدارەکەدا تاوتوێدەکرێن و جەخت لە رێکارەکانى بەردەم پاراستنى ژینگە لە نێوان وڵاتان دەکرێنەوە,هەروەها لە دیدارەکەدا پانێلى، سیاسیی، ئابوورى و ژینگەیی لەلایەن ژمارەیەک لە وەزیر و بەرپرسى باڵاى عیراق و هەرێمى کوردستان و بە بەشداریی ژمارەیەک لە شارەزا و ئەکادیمیستە جیهانییەکان پێشکەش دەکرێن.

دیداری سلێمانی هەموو ساڵێک زیاتر لە 500 میوان لە سیاسەتوانان، چالاکوانان، ڕۆژنامەنووسان و زانایان لە سەرانسەری جیهانەوە کۆدەکاتەوە، یەکەمین دیداری سلێمانی لە ساڵی 2013 لە زانکۆی ئەمریکی رێکخرا بە ناونیشانی "گۆڕانی جیۆپۆلیتیکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست"، هەروەها ساڵی 2014 دیداری دووەم و ساڵی 2015 دیداری سێهەم و 2016 دیداری چوارەم و 2017 دیداری پێنجەم و 2019 دیداری شەشەم رێکخراوە و بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ساڵی 2020 تا ساڵی 2022 دیداری سلێمانی رێکنەخراوە، لە ساڵی 2023 دا، حەوتەمین دیدار لەژێر ناونیشانی "پاش 20 ساڵ عیراق و ناوچەکە لەنێوەندی ئاڵنگارییە جیهانیە نوێیەکان" رێکخرا.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket