riklam

سەرۆک بافڵ: پابەندین بە سەقامگیری وڵات

کوردستان 07:49 PM - 2024-04-16
کۆبوونەوەی سەرۆکی یەکێتی و باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی یەکێتی

کۆبوونەوەی سەرۆکی یەکێتی و باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق و وەفدێکی یاوەری.

لە دیدارەكەدا كە میكێلی كامێرۆتا، كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان ئامادەبوو، جەخت لە گەشەپێدان و فراوانتركردنی هاریكارییەكانی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاوازەكان كرایەوە بەشێوەیەك لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان و بەها نیشتمانییەكان بێت.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دیدارەكەدا ستایشی رۆڵی راوێژكارانی سەربازیی ئیتاڵیای لە هەرێمی كوردستان و عیراق كرد لەچوارچێوەی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كە بەشدارییەكی كارایان هەبووە لە هاوكاریكردن و رێكخستنەوەی هێزە چەكدارەكان. وتیشی، بەردەوامیی هاریكارییەكانیان فاكتەرێكی بەهێزە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە.

گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكانی وڵات و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوون و هەردوولا هاوڕابوون، بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد و سەردەمییانە كە ببێتە مایەی بەرەوپێشچوونی رەوتی دیموكراسی، پێویستییەكی گرنگە و وێنایەكی گەشتری هەرێمی كوردستان نیشاندەدات.

لە هەمان رۆژدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە خاتوو ئانو سارێلا، باڵیۆزی فینلەندا لە عیراق کرد و لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا، جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆكان و هەماهەنگیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و ئاڕاستەكردنی وڵات بەرەو سەقامگیری.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی هەڵوێستی یەكێتی لەبارەی كۆی هاوكێشەكان روونكردەوە و رایگەیاند: "ئێمە پابەندین بە سەقامگیریی وڵات و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستەوە بۆ خەڵكەكەمان، هەموو هەوڵەكانیشمان لەپێناو كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان و گەیشتن بە ئەنجامێكە كە ئاشتی و ئاوەدانی بەدوای خۆیدا بهێنێت".

لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان، هەردوولا هاوڕابوون هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجامبدرێت و ببێتە مایەی ئارامیی سیاسی، بەرەوپێشچوون و بەهێزتركردنی پایەكانی دیموكراسی لە هەرێمەكەمان.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket