riklam

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: رێگربووین لە دەنگدان بە یاسای سندوقی نیشتەجێبوون

کوردستان 04:34 PM - 2024-04-16
باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق PUKMEDIA

باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

ئەنجومەنی نوێنەران

فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رێگرییان کرد لە دەنگدان بە یاسای سندوقی نیشتەجێبوونی عیراق.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە PUKMEDIA ی راگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەراندا رێگریمان کرد لە دەنگدان بە یاسای سندوقی نیشتەجێبوونی عیراق، چونکە هاووڵاتیانی هەرێم لە پڕۆژە یاساکەدا بێبەش کرابوو".

"سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پێکەوە رێگربووین کە یاساکە دەنگی لەسەر نەدرێت، چونکە هەرێمی کوردستانی لێ جیاکرابووەوە"، د. بڕیار رەشید وادەڵێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 16-4-2024، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کۆبووەوە، بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکەش یەکێک لە بڕگەکانی کۆبوونەکە تایبەتبوو بە یاسای سندوقی نیشتەجێبوونی عیراق، فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش بەهۆکاری ئەوەی کە لە یاساکەدا هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانی تێدانەبوو، رێگایان نەدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساکە بدرێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket