riklam

مەکتەبی هەڵبژاردنەکان و یۆنامی: هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بکرێت

کوردستان 04:03 PM - 2024-04-16
سەردانی تیمی هاریکاری هەڵبژاردن بۆ مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی PUKMEDIA

سەردانی تیمی هاریکاری هەڵبژاردن بۆ مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان (یۆنامی)، جەخت لە گرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا دەکەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 16-4-2024، رزگار حاجی حەمە لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە ئامادەبوونی حاکم سابیر لێپرسراوی بۆردی کارگێڕی هەڵبژاردن، پێشوازی لە تیمی هاریکاری هەڵبژاردنی سەر بە نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان (یۆنامی) کرد.

وەفدەکەی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان (یۆنامی) پێکهاتبوو لە ئەمیر ئارەین سەرۆکی تیمی هاریکاری هەڵبژاردن و هەر یەک لە راوێژکاران، حاجی نەورۆت، کریتۆ دیلا کروز، ئاسۆ کاکەیی، هەروەها لەو سەردانەکەدا، پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتۆێ کرا و جەختیش لە گرنگی ئەنجامدانی لە کاتی خۆیدا کرایەوە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket