riklam

یادی تاوانی ئەنفالی كورد دەكرێتەوە

کوردستان 05:30 PM - 2024-04-14
ئەنفال.. نەکارەساتە... نەڕووداو ...بەڵکو جینۆسایدی گەلێکی بێ دەوڵەتە ئاژانسەکان

ئەنفال.. نەکارەساتە... نەڕووداو ...بەڵکو جینۆسایدی گەلێکی بێ دەوڵەتە

تاوانی ئەنفال یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لەساڵیادی تاوانی ئەنفالدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت:" پێویستە هەموو لایەکمان لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی و ئەنجومەنی نوێنەران بەوپەڕی لێپرسراوێتییەوە هەوڵەکانمان چڕتڕ بکەینەوە بۆ خزمەتکردنی هەمەلایەنە و زیاتری زیانلێکەوتوانی ئەو تاوانە" و لە زۆربەی مەكتەب و ئۆرگان و مەڵبەندەكانی یەكێتیش بە دەقیقەیەك وەستان بۆ گیانی پاكی قوربانیانی ئەنفال و لەمۆنیۆمێنتی ئەنفالیش لە چەمچەماڵ بە دانانی تاجەگوڵینە یادەکە بەرز راگیرا.
 
لە پەیامێکدا بۆ یادی 36 ساڵەی تاوانی ئەنفال مەكتەبی سیاسیی یەكێتی دەڵێت:" پێویست دەکات لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش دیسان  وەک تاوانی قڕکرنی بە کۆمەڵ و جینۆساید بناسرێت و گەلی کوردستانیش بە دابینکردنی تێکڕای مافە دەستورییەکانی بۆ یەکجاری لە ئایندەی خۆی دڵنیا بکرێتەوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ئەو ئامانجانەی سەرەوە بێ درێغ لە خەباتدا دەبێت".

 

قوباد تاڵەبانی: ساڵێکی دیکە جیاواز یادی تاوانی ئەنفال دەکەینەوە


هاوکات لە مۆنۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ یادی 36 ساڵەی تاوانی ئەنفال كرایەوە و تێیدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیران تاجەگوڵینەی دانا و بەكەناڵەكانی راگەیاندنی وت: باشترین پەیام، تەنیا قسە نییە و كردارییە، ساڵێكی تر بەشێوازێكی دیكە یادی تاوانی ئەنفال دەكەینەوە".

 

دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ نوێنەری كەسوكاری قوربانیەكان كۆبووەوە لە نزیكەوە گوێی لەداوا و پێشنیازەكان گرت و هەر لەسنووری گەرمیان پرۆژەی سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیك و سەرای کۆنی کەلاری كردەوە و بڕیاری جێبەجێكردنی بەنداوی باوەشاسواریشی دا.

بەهەمانشیوە لەناحیەی رزگاریش یادی تاوانەكە كرایەوە و لەزۆربەی ئۆرگانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ساتێک بەبێ دەنگی بۆ گیانی پاكی قوربانییەكان وەستان.

هەروەها بەشێکی زۆر لەئۆرگانەكانی یەكێتی لە هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە و كەركوك و شارو شارۆچكەكانی دیکە، بە رێورەسمی رێزلێنان لە وارسی ئەنفالکراوان و چالاكی فۆتۆ و شانۆ و پێشكەشكردنی وتەی ماتەم یادەكە بەرزڕاگیرا و تێیدا تەئكید لە دووبارەنەبوونەوەی تاوانی لەو جۆرەكرایەوە، وێڕای ناساندنی تاوانەكە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری ئەنفالکراوان و ئاوەدانكردنەوەی ناوچە كارەستبارەكانی ئەنفال.

 

لەلایەكی تریشەوە لە مەكتەبی رێكخستن لە سلێمانی رێورەسمی یادكردنەوەكە بەرێوەچوو كە لێپراسراوی مەكتەب و تەواوی هەڤاڵانی مەكتەب ئامادەیبوون و بۆ ماتەمی تاوانی ئەنفال ئاڵای كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان داگیران.

لەم لینكەوە زانیاری زیاتر لەسەر شاڵاوی ئەنفال بخوێنەرەوە:

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket