riklam

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ: باشترین دڵنەوایی کەسوکاری ئەنفالکراوان خزمەتکردنیانە

کوردستان 12:38 PM - 2024-04-14
 تاوانی ئەنفال PUKMEDIA

تاوانی ئەنفال

تاوانی ئەنفال

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لە یادی شاڵاوی بەدناوی ئەنفالدا لە پەیامێکیدا دەڵێت: "سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی ئه‌نفال و كه‌سوكاریان نه‌وی ده‌كه‌ین، له‌ هه‌مان كات ئه‌وه‌ دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ باشترین دڵنه‌وایی بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالکراوان، خزمه‌تكردن و دابین كردنی ژیانێكی شایسته‌یه‌ بۆیان".

 

دەقی پەیامەکە...

 

ئه‌زموونی گه‌لان له‌ مێژوودا سه‌لماندوویه‌تی كه‌وا كوشتن  و قڕكردن نه‌یتوانی شوناسی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك بسڕێته‌وه‌، زیندووترین نه‌ته‌وه‌ بۆ سه‌لماندنی ئه‌م راستییه‌، نه‌ته‌وه‌ی كورده‌، كورد هه‌رچه‌ند دۆخه‌كه‌ی له‌سه‌ر توندتر بكرێت، دواجار هه‌ر به‌رگری له‌ شوناس و بوونی خۆی ده‌كات. 

 

له‌یادی ئه‌نفالدا ده‌بێ ئه‌وه‌ بیر خۆمان و خه‌ڵكه‌كه‌مان بهێنینه‌وه‌، كه‌ مێژووی كوردبوون و كوردایه‌تی، مێژووی به‌رگری به‌رده‌وامی نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌ له‌ مانه‌وه‌. كۆمه‌ڵكوژی و راگواستن و ئه‌نفال، له‌ هیچ سه‌رده‌مێكدا نه‌یانتوانیوه‌ كورد بسڕنه‌وه‌. هه‌موو ئه‌وانه‌ی سته‌می خۆیان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ تاقیكردۆته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی نه‌ماون، به‌ خراپترین شێوه‌ش ناویان له‌ مێژوو تۆمار كراوه‌.

 

شاڵاوی ئه‌نفال كه‌ له‌سه‌رده‌ستی خوێنرێژترین سته‌مكاری ناوچه‌كه‌ دژی گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجام درا، ئێمه‌ی به‌هێزكرد، به‌های كوردبوون و كوردستانی بوونی له‌نێو هه‌موومان كرده‌ به‌هایه‌كی زیندوو، گروتینی به‌رده‌وامی تێدا چاندین.

 

له‌م یاده‌دا جگه‌ له‌وه‌ی سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ شه‌هیدانی ئه‌نفال و كه‌سوكاریان نه‌وی ده‌كه‌ین، له‌ هه‌مان كات ئه‌وه‌ دوپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ باشترین دڵنه‌وایی بۆ كه‌سوكاری ئه‌نفالکراوان، خزمه‌تكردن و دابین كردنی ژیانێكی شایسته‌یه‌ بۆیان.

 

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ 
ئەندامی مەکتەبی سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket