سهرۆك بافڵ: ئهنفال تاوانێك بوو بۆ سڕینهوهی میللهتێك
کوردستان 09:06 AM - 2024-04-14تاوانی ئەنفال
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا لە 36 هەمین ساڵیادی ئەنفالدا دەڵێت:"سەری رێزمان بۆ رۆحی پاكی شەهیدان دادەنەوێنین"، دەشڵێت: "دەبێت هەموومان كوردانە و بەرپرسیارانە كاربكەین و میللەتە ستەمدیدەكەمان بەرەو سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ئاڕاستەبكەین".
دەقی پەیامی سەرۆک بافڵ...
ئەمڕۆ بە دڵتەنگییەكی قووڵەوە یادی ٣٦ ساڵەی ئەنفال و جینۆسایدی گەلەكەمان دەكەینەوە، سەری رێزمان بۆ رۆحی پاكی شەهیدان دادەنەوێنین و سڵاوی ورە و خۆڕاگری بۆ كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەنێرین.
ئەنفال تاوانێكی لەیادنەكراو و برینێكی قووڵە بە دڵی نیشتمانەوە، مەرامێک بوو بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی میللەتێك كە بانگی ئازادیی دەدا و خەونی بە سەرفرازییەوە دەبینی. هاوكات پەندێكی مێژووییشە تاوەكو لەو راستییە تێبگەین جیاوازییەكانمان چەند زۆربن، كوردبوونمان پێش هەمووشتێكە و چارەنووس و مانەوەمان بەندە بە یەكڕیزی و یەكگرتووییمانەوە.
میللەتی كورد لە رابردوودا هەموو جۆرەكانی ئازار و نەهامەتیی چەشتووە، ناكرێت ئەو مێژووە نادیدە بگیرێت و بە بەرژەوەندیی تەسكی حزبی و كەسییەوە درێژە بە سیاسەت بدەین و بەها و ئامانجە باڵاكان بكەینە قوربانیی ململانێیەكی ناڕەوا و ناپێویست. بۆیە هیوادارم هەموومان كوردانە و بەرپرسیارانە كاربكەین و میللەتە ستەمدیدەكەمان بەرەو سەقامگیری و خۆشگوزەرانی ئاڕاستەبكەین، میللەتێك كە هەموومان قەرزاری گیانفیدایی و قوربانیدانیانین.
دروود بۆ رۆحی شەهیدان و سەربەرزی و سەرفرازیی بۆ كەسوكاری خۆڕاگریان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19 -
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
جیهان 09:02 AM - 2024-05-19 -
هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاوپەیمانان کۆبونەوەی باڵا دەکەن
کوردستان 09:34 PM - 2024-05-18 -
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
کوردستان 09:26 PM - 2024-05-18