riklam

کەسایەتییە کاریگەرەکان لە دیداری سلێمانی دەبن

کوردستان 01:53 PM - 2024-04-13
هەشتەمین دیداری سلێمانی PUKMEDIA

هەشتەمین دیداری سلێمانی

دیداری سلێمانی

هەشتەمین دیداری سلێمانی کە یەکەم دیداری سیاسی گەورەیە لە عیراق و ناوچەکە لە رۆژانی 17و 18ی نیسان بە هاوبەشی لەگەڵ  Chatham House، پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، The Century International، پەیمانگای ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ئاشتی، Instituto Affari Internazionali، گروپی قەیرانی نێودەوڵەتی و سەنتەری ئەلبەیان بۆ پلاندانان و لێکۆڵینەوە بەڕێوەدەچێت.

دیدارەکە لە زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت و میوانداری کەسایەتییە کاریگەرەکانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشە گرنگەکان و چارەسەرە شیاوەکان.

دیداری سلێمانی بە یەکێک لە گرنگترین پلاتفۆرمەکانی گفتوگۆکردن و پێشنیارکردنی چارەسەری داهێنەرانە بۆ کێشەکان لە عێراق و ناوچەکە دادەنرێت.

هەشتەمین دیداری سلێمانی دەربارەی چۆنیەتی بەشداریکردنی چالاکوانان و توێژەران لە دۆکیومێنتکردنی زیانە ژینگەییەکان و برەودان بە هۆشیاری بە بەکارهێنانی، هاوکات بۆ باسکردنی ناکۆکییە هەرێمییەکان و قەیرانی مرۆیی لە غەزە و چارەسەری وزەی بەردەوام و کێشە گرنگەکانی عێراق و ناوچەکەیە.

دیداری سلێمانی هەموو ساڵێک زیاتر لە 500 میوان لە سیاسەتوانان، چالاکوانان، ڕۆژنامەنووسان و زانایان لە سەرانسەری جیهانەوە کۆدەکاتەوە، بڕیارە هەشتەمین دیداریش ماوەی دوو رۆژ بخایەنێت کە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

یەکەمین دیداری سلێمانی لە ساڵی 2013 لە زانکۆی ئەمریکی رێکخرا بە ناونیشانی "گۆڕانی جیۆپۆلیتیکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست"، هەروەها ساڵی 2014 دیداری دووەم و ساڵی 2015 دیداری سێهەم و 2016 دیداری چوارەم و 2017 دیداری پێنجەم و 2019 دیداری شەشەم رێکخراوە و بەهۆی پەتای کۆرۆناوە ساڵی 2020 تا ساڵی 2022 دیداری سلێمانی رێکنەخراوە، لە ساڵی 2023 دا، حەوتەمین دیدار لەژێر ناونیشانی "پاش 20 ساڵ عیراق و ناوچەکە لەنێوەندی ئاڵنگارییە جیهانیە نوێیەکان" رێکخرا.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket