riklam

یەکێتی بە ژمارە ١٢٩ بەشدای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات

کوردستان 11:10 AM - 2024-04-08
لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە 129 PUKMEDIA

لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە 129

هەڵبژاردن

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق تیروپشکی بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە سەربەخۆکان ئەنجامدا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بە ژمارە 129 بەشدای هەڵبژاردنەکە دەکات.

 

لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە 129

ئەمڕۆ دووشەممە 8-4-2024، کۆمسیۆن تیروپشکی بۆ پێدانی ژمارە بەو هاوپەیمانی و حزب و کاندیدە سەربەخۆیانە دەستپێکرد کە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەشداری دەکەن، ژمارەکانیش لە 101ـەوە دەستیپێکرد بۆ ژمارە 169. 

 

تیروپشکەکە راستەوخۆ ئەنجامدرا و لەرێگەی کەناڵەکانی راگەیاندنەوە گواسترایەوە، تێیدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ژمارە 129ی بەرکەوت و بەو ژمارەیە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

 

بڕیارە رۆژی 10-6-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت کەپڕۆسەکە دابەشکراوە بەسەر چوار بازنەدا (هەولێر-سلێمانی-دهۆک-هەڵەبجە)، تێیدا دوو هاوپەیمانی و 10 حزب و 57 کاندیدی سەربەخۆ بەشداری هەڵبژاردنەکە دەکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket