بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر جارێكی دیكه سوتا
کوردستان 10:10 AM - 2024-04-08بەشێك لە دووکانە سوتاوەکانی بازاڕی لەنگەی هەولێر
به‌یانی ئه‌مڕۆ 8-4-2024 جارێكی دیكه بازاڕی له‌نگه‌ی
هه‌ولێر ئاگری گرته‌وه و دوكاندارێكیش له بازاڕه‌كه ده‌ڵێت: "به‌مه‌به‌ست
بازاڕه‌كه ده‌سوتێندرێت و پێده‌چێت به‌رپرسێك چاوی له زه‌وی بازاڕی لهنگهبێت".
ساڵانه چه‌ندجارێك ئاگر له بازاڕی له‌نگه ده‌كه‌وێته‌وه
و به‌وهۆیه‌وه زیانی ملیۆنان دۆلار بهكاسبكارانی بازاڕه‌كه ده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش
له‌كاتێكدایه رۆژی 27-2-2024 ئاگر له‌و بازاڕه كه‌وته‌وه‌و زیانی به 800 دوكان
گه‌یاند.
هه‌مان شوێن له‌بازاڕی له‌نگه سوتایه‌وه
كاروان میراوده‌لی وته‌بیژی به‌رگریی شارستانی
هه‌ولێر له‌باره‌ی ئاگره‌كه‌وه بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند ده‌ڵێت: "ئاگره‌كه‌ی
ئه‌مڕۆی بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر له‌ئاگره‌كه‌ی پێشوو گه‌وره‌تره‌و شوێنه‌كه‌ش
هه‌مان شوێنی ئاگره‌كه‌ی پێشتره"
له‌ئاگره‌كه‌ی پێشوودا به‌گوێره‌ی وته‌ی چه‌ند
دوكاندارێك كه قسه‌یان بۆ PUKMEDIA كردبوو، سه‌رباری
سووتانی زۆرێك لهدوكانهكانیان، به‌هۆی قه‌ره‌باڵغییه‌وه دزییه‌كی زۆریشیان لێكراوه،
به‌تایبه‌ت دوكانی مۆبایل و كه‌ره‌سته‌ی گرانبه‌ها.
له‌باره‌ی ئاگره‌كه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆش دوكاندارێك
ده‌ڵێت:" پێده‌چێت به‌رپرسێك چاوی له زه‌وی بازاڕی له‌نگه بێت به‌و هۆیه‌وه ساڵانه
چه‌ند جارێك بازاڕه‌كه گڕتێبهردهدرێت بۆئه‌وه‌ی چۆڵی بكه‌ین، كه به‌هۆیه‌وه زیانی
ملیۆنان دۆلار بهكاسبكاران ده‌گه‌یه‌نرێت".
گومان له‌سه‌ر سوتانی بازاڕه‌كه هه‌یه
دوكانداره‌كان گومانیان هه‌یه لهكهوتنهوه
ئاگر لهبازاڕهكهو پێیان وایه به‌مه‌به‌ست ئاگر له بازاڕه‌كه به‌رده‌درێت، ئه‌وه‌ش
له‌پێناو ئه‌وه‌ی بازاڕه‌كه چۆڵبكرێت و ده‌ست به‌سه‌ر زه‌وییه‌كه‌یدا بگیرێت.
بایز سدیقی ته‌مه‌ن 45 ساڵ كه شاگرده له
دوكانێكی فرۆشتنی پێڵاوی ئه‌وروپی به‌كارنه‌هاتووی بازاڕەكه له‌ئاگره‌كه‌ی پێشوودا
به PUKMEDIA ی وت: "بۆ وه‌رزی نوێ چه‌ند
رۆژێكه كاله و پێڵاوی ماركهمان هێنابوو، هه‌مووی سووتان هیچمان بۆ ده‌رنه‌چوو،
كه به‌های زیانهكهمان زیاتر له 25 هه‌زار دۆلاره".
"زۆربه‌ی
دوكانداره‌كان گومانیان هه‌یه و قسه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه به ئه‌نقه‌ست ئاگر له‌بازاڕه‌كه
به‌ربدرێت كه له ئاگره‌كه‌ی پێشوودا زیاتر له 800 دوكان زیانیان به‌ركه‌وت
"، بایز سدیق وایوت.
یه‌كێتی داوای قه‌ره‌بووی بۆ كاسبكارانی له‌نگه له‌سودانی كرد
یه‌كێتی دۆسییه‌ی زیانلێكه‌وتووانی ئاگره‌كه‌ی
بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر كه رۆژی 27-2-2024 رووی‌دابوو خسته‌به‌رده‌م محه‌مه‌د شیاع
سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق و پێداگری له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان كرد، به‌پێی
زانیارییه‌كانیش له ئاگره‌كه‌ی پێشوودا 40%ـی بازاڕه‌كه سووتاوه كه نزیكه‌ی
800 دوكان بوو، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێریش ده‌ڵێت:" زیانی ئاگره‌كه‌ی
ئه‌مڕۆ له‌ئه‌وه‌ی پێشوو زیاتره".
پێشتریش چه‌ند جارێك بازاڕەكه سووتاوه
چه‌ند جارێكی دیكه‌ش بازاڕی له‌نگه‌ی هه‌ولێر
كه له‌ناو سه‌نته‌ری شار بوو كه ئێستا (بازاڕی نیشتمانه) سووتاوه‌و هه‌ر به‌هۆكاری
سووتان، شوێنه‌كه‌یان گواسترایه‌وه بۆ شوێنی ئێستایان كه له‌سه‌ر شه‌قامی 40 مه‌تری
و 100 مه‌ترییه، تائێستا له‌م جێگا نوێیه زیاتر له 3جار سووتاوه.
هه‌وڵی تێكدانی بازاڕەكه ده‌درێت
خه‌سره‌و عه‌بدوڵڵا ته‌مه‌نی 60 ساڵه‌و له‌ساڵی
1997ـه‌وه له‌بازاڕی له‌نگه كارده‌كات و یه‌كێكه له زهرهمهندانی ئاگره‌كانی
ئه‌و بازاڕه‌و به PUKMEDIA ی وت:
"ئه‌مجاره‌ش زیانی ملیۆنان دۆلار له كاسبكاران كه‌وت و داواكارین "قه‌ره‌بوومان
بكرێته‌وه" و هه‌رچی هه‌مبوو سووتا و تاڵان كرا".
"جارجار ده‌نگۆی
تێكدانی بازاڕه‌كه بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌نده گومانمان هه‌یه كه هه‌مووجارێك
بازاڕه‌كه‌مان ده‌سوتێندرێت، ئه‌وكاتیش تا گواستمانه‌وه بازاڕمان لێ‌بوو به دۆزه‌خ
و ده‌سوتێندرا"، خه‌سره‌و عه‌بدوڵڵا وایوت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازادی ئه‌نجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19