riklam

سەرۆک بافڵ: دەبێت هەڵبژاردن بۆ گەشەی هەرێم بێت

کوردستان 08:58 PM - 2024-04-07
سەرۆک بافڵ و عەمار حەکیم PUKMEDIA

سەرۆک بافڵ و عەمار حەکیم

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغدا کۆبووەوە.

 

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی سەرۆكی رەوتی حیكمەی كرد لەبەرامبەر هەوڵ و پشتیوانییان بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و رایگەیاند، دەبێت هاریكاری و هەماهەنگییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا فراوانتر بكرێن و هەوڵەكان لەپێناو خزمەتكردنی خەڵك و سەرخستنی پرۆسەی حوكمڕانیدا بێت.

 

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە كۆبوونەوەكەدا جەختی لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد لە هەرێمی كوردستان  كردەوە لە وادەی خۆیدا و وتی، دەبێت هەڵبژاردن بەشێوەیەك بێت گەشەكردنی هەرێمی كوردستان و بەهێزكردنی پایەكانی دیموكراسی بەدوای خۆیدا بهێنێت.

 

تەوەرێكیتری كۆبوونەوەكە تایبەتبوو بە رەخساندنی زەمینەیەكی لەبارتر بۆ بەردەوامیی گفتوگۆكان لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان تاوەكو پێكەوە بەرنامەی چاكسازیی حكومەت جێبەجێبكەن و سەقامگیریی وڵات بپارێزن.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket