بیست و چوارەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد
کوردستان 04:31 PM - 2024-04-07ئیبراهیم ئەحمەد
مامۆستای نەمر ئیبراهیم ئەحمەدی سیاسەت مەدارو ئەدیب و ماف ناس و ڕۆژنامەنووسی گەلەکەمان دوای بەسەر بردنی ٨٦ ساڵی تەمەنی پڕ لە ڕەنج و خەبات و هەڵوێست ، لە ڕۆژی 8/4/2000لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کۆچی دوایکرد، بە کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم، نەتەوەی کورد کەسایەتییەکی ناودارو هەڵکەوتووی لەدەستدا کە بێجگە لە سیاسەت و کوردایەتی، لەسەرجەم بوارەکانی ئەدەب و ڕووناکبیری و ڕۆژنامەگەری ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووەو خاوەنی چەندین بەرهەمی ناوازەیە لەوانە (یادگارو هیوا، ژانی گەل، دڕک و گوڵ، ئاکۆ...) ئیبراهیم ئەحمەدی نەمر جێدەستی بە خەباتی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمانەوە وەک ڕۆژی ڕووناک دیارەو هەمیشە لە خزمەتی دۆزی ڕەوای میللەتەکەماندابووەوکەسایەتیەکی دیارو چالاک و بیرمەندی هاوچەرخی مێژووی گەلی کوردستانە.
¬مامۆستا ئیبراهیم لەساڵی ١٩١٤ لەشاری سلێمانی لەدایکبووە، لەساڵی ١٩٣٧ کۆلێژی مافی لەبەغداد تەواوکردووە، لە زانکۆی بەغداد بە هاوکاری چەند لاوێکی کورد، نامیلکەی (الاکراد والعرب)ی بە زمانی عەرەبی بڵاوکردۆتەوە، لە بەشێکدا ئاماژەی بە مافی چارەی خۆنووسینی کورد کردەوە، بەهۆیەوە نامیلکەکە قەدەغەدەکرێت و مامۆستا ئیبراهیم دەدرێت بە دادگا، لەبواری ڕۆژنامەگەریدا مامۆستا ئیبراهیم ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەبووەوتەمەنی ١٨ ساڵ بووە کە لە ڕۆژنامەی (ژیان) بابەتی بڵاوکردۆتەوەو هاوڕێی نزیکی فایەق بێکەس و گۆران بووە، هەر لەسەر ئەو بنەمایەش لەساڵی ١٩٣٩ مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی گۆڤاری گەلاوێژی وەرگرتووە، کە گۆڤارێكی ئەدەبی وفیكری وسیاسی بووەو لەماوەی ١٠ ساڵدا ١٠٥ ژمارەی لێبڵاوکراوەتەوەو دواتر بەفەرمانی دەسەڵاتی حكومی، لەڕۆژی ١/٨/١٩٤٩ داخرا.
لەساڵی ١٩٤١ لەگەڵ چەند تێکۆشەرێکدا لقی عێراقی کۆمەڵەی (ژ.ک) یان دامەزراندووەو مامۆستا ئیبراهیم لێپرسراوی لقەکەبووە، لە ١٧/٤/١٩٤٩ تا ١٤/٣/١٩٥١ لە زیندانبووە، لەسەرەتای مارتی ١٩٥١ دوای ئازادبوونی لە زیندان، بەکۆی دەنگ بە سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوە، نێوانی لەگەڵ پێشەوا (قازی محەمەد) زۆر باشبووەو پێشەوا بە (بیلە، بیلبیلەی چاو) ناوی بردووە، مامۆستا ئیبراهیم بە (شینی پێشەوا) سۆزی بۆ لە سێدارەدانی دەربڕیوە، وەک سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەری ڕۆژنامەی (خەبات) بووە کە یەکەم ژمارەی لە ٤/٤/ ١٩٥٩ دەرچووە، وەک سەرکردەیەکیش لە خەباتی شاخ بەشداری لە شۆڕشی ئەیلولی ساڵی ١٩٦١ دا کردووە، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد هەتا ئەوڕۆژەی کە کۆچی دوایکرد لە بیری خەباتی کوردایەتی و خزمەتی نەتەوەی کورددابووە.
باڵیۆز د. محەمەد سابیر
سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19