riklam

دارایی عیراق تەواوی بودجەی مووچەخۆرانی هەرێمی نارد

کوردستان 02:40 PM - 2024-04-07
مووچەی فەرمانبەران PUKMEDIA

مووچەی فەرمانبەران

مووچە

وەزارەتی دارایی عیراق لە یەک رۆژدا 820 ملیار و 109 ملیۆن دیناری بە دوو جار خستەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، تاوەکوو مووچەی مانگی 3ی ئەمساڵ پێش جەژنی رەمەزان بە مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت و وەزارەتی دارایی هەرێمیش دوپاتیکردەوە: "کە لەئێستادا تەواوی تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن عیراقەوە نێردراوە".

 

وەزارەتی دارایی عیراق رۆژی یەکشەممە 7-4-2024 بڕی 390 ملیار دیناری دیکەی رەوانەی هەرێم کرد و پێشتریش بڕی 430 ملیار و 109 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم  نارد.

 

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە 7ی 4 بڵاویكردەوە دەڵێت::" 390 ملیار دیناری دیكە خراوەتە سەر هەژماری هەرێم و  ئێستا  تەواوی تەمویلی مووچەی مانگی (3)ی فەرمانبەران لە عیراقەوە رەوانەكراوە".

 

بەگوێرەی بەدواداچوونی PUKMEDIA تائێستا بڕی 820 ملیار دینار و 109 ملیۆن دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عیراقەوە بۆ مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی ئادار نێردراوە و بەپێی لیستی مووچەی مانگی 3 كە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، بەر لە جەژن مووچەی تەواوی وەزارەت و دەستەو دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێم دابەشدەكرێت.

 

لە راگەیەنراوی وەزارەتی دارایی  تەئكیدكراوەتەوەكە سەرجەم فەرمانبەر  و موچەخۆرانی شارستانی و سەربازی كە پێش جەژن موچەكانیان وەردەگرن.


بەگوێرەی لیستەكەش سبەینێ دووشەممە 26 وەزارەت و دەستە و سەرۆکایەتیەکانی پەرلەمان و هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران مووچەی مانگی ئادار وەردەگرن.

 

رۆژی پێنجشەممە 5-4-2024 وەزارەتی دارایی عیراق بڕی 130 ملیار دیناری خستوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار، ئەمە لەکاتێکدایە کە بە دوو جار بڕی 820 ملیار و 109 ملیۆن دیناری دیکەی لە ئەمڕۆدا ناردووە، کە تێکڕا بۆ مووچەی مانگی ئادار وەزارەتی دارایی عیراق 950 ملیار و 109 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەرانی هەرێم نارد.

 

ئەمە لەكاتێكدایە كە مووچەی مانگی شوباتی ئەمساڵ بەهۆی دەستبەسەركردن و دواكەوتن و ماوەی دابەشكردنی زیاتر لە دوومانگی خایاند.


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket