riklam

سه‌رۆك بافڵ: هه‌ر هه‌نگاوێكمان گرتبێتەبەر له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بووه‌

کوردستان 12:57 PM - 2024-04-07
سەرۆک بافڵ و سەرۆککۆمار نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ

سەرۆک بافڵ و سەرۆککۆمار

سەرۆک بافڵ سەرۆککۆمار

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا لەگەڵ د.لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عیراق کۆبووەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهات و ئەگەرە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکان لەسەر ئاستی وڵات کراو هەردوولا پەرۆشی چارەسەرکردنی ریشەیی کێشەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردن لە هەرێمی کوردستان و عیراق بوون و  بەردەوامی لێکتێگەیشتن و هەماهەنگی نێوان لایەنەسیاسییەکان بە فاکتەری سەقامگیری و ئارامی جێبەجێکردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری لەقەڵەم درا.

 

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبەرامبەر رۆڵ و هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێز سەرۆککۆمار لە نزیککردنەوەی لایەنەکان و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا سوپاس و پێزانینی بێپایانی ئاڕاستەی د.لەتیف جەمال رەشید کرد کە هاوکاری چارەسەرکردنی کێشەکان بووە و لەروانگەی نیشتمانیی و بەرپرسیارێتییەوە دەسەڵاتەکانی بەکارهێنا لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا بەرکارەکان و جەختیشیکردەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هێزێکی دەربەست هەر هەنگاوێک دەگرێتەبەر کە لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و خەڵک بێت لەپێناو پاراستنی مافە نەتەوەییەکان و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا گرنگی پاڵپشتیکردنی کارەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی بەرنامەی خزمەتگوزاریی و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک و هاوبەشێتی راستەقینە لەنێوان هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان جەختیان لەسەر کرایەوە و سووربوونی بەردەوامی دیالۆگ لەنێوان گشت لایەنەکان بە باشترین بژاردەی سیاسی دانرا بۆ نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم گەشەکردنی وڵات.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket