riklam

ئه‌مریكا پشتیوانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێم ده‌كات

کوردستان 10:43 AM - 2024-04-06
ئاڵای ئەمریکا iStock

ئاڵای ئەمریکا

ئه‌مریكا پشتیوانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت: "ده‌مانه‌وێت بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌شداربن، بۆئه‌وه‌ی ئێمه‌ دڵنیا بین كه‌ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌رایه‌تییه‌كی باشیان هه‌یه‌".

ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕ‌ایگه‌یاند: "ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت".

"ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، هاوكات ده‌مانه‌وێت هه‌موان به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا بكه‌ن، چونكه‌ پێویسته‌ دڵنیابین له‌وه‌ی كه‌خه‌ڵك هه‌ست بكه‌ن كه‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كی باشیان هه‌یه‌"، ئه‌نتۆنی بلینكن وایوت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان زۆر گرنگه‌، هه‌روه‌ها خوازیارین په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێرو به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی به‌ڕێوه‌بچێت، چونكه‌ باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بۆ هه‌موو خه‌ڵكی عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ گرنگه‌".

پلاسخارت و قوباد تاڵه‌بانی پرسی هه‌ڵبژاردنیان تاوتوێكرد

هاوكات رۆژی 3-4-2024 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران چاویكه‌وت به‌ جێنین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق و له‌كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆیان كرد.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان پشتگیری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات

جێگری كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان پشتگیری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێم ده‌كات".

رۆژی 2-4-2024، دارا خه‌یلانی لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێشوازی كرد له‌ پامێلا جه‌ی هاك جێگری كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان و له‌ دیدارێكدا دواین گۆڕ‌انكارییه‌كانی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان گفتووگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پامێلا جه‌ی هاك جێگری كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پشتگیری له‌هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و شه‌فاف و دادپه‌روه‌ر له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به‌ پڕ‌ۆسه‌یه‌كی گرنگ بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌زانێت".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، رۆژی 2-4-2024 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ یان برێم، كونسوڵی گشتی فه‌ڕ‌ه‌نسا كۆبووه‌وه‌و له‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان و چۆنییه‌تی گه‌شه‌پیدانی ئابوری هه‌رێم و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ گفتوگۆیان كرد.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket