riklam

د.نەرمین مەعروف: دەیسەلمێنم یەکێتی کێشەی مووچەی چارەسەرکردووە

کوردستان 07:50 PM - 2024-04-05
 د.نەرمین مەعروف PUKMEDIA

د.نەرمین مەعروف

مووچە

ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە چەند خاڵێک دەیسەلمێنێت کە یەکێتی کێشەی مووچەی چارەسەر کردووە و دەڵێت:"تیمی وەزاری و فراکسیۆنی یەکێتی بوو سەرەتای هەفتەی رابردوو لە دیدارمان لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیران داوامان لێکرد تا یەکلابوونەوەی پرسی (تەوتین) ناردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتوو بە کاش بەردەوام بێت، بەسوپاسێکی زۆرەوە داواکەمانی قبوڵکرد".

 

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەوێبسایتی رەسمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند:" بە چەند خاڵێک دەیسەلمێنم سەرۆک بافڵ و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە لەخەمی قووت و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا بووە و چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەم دواییەی مووچەش لەلایەن تیمی وەزاری یەکێتییەوە بووە".

خاڵەکانیش ئەمانەن:

- چارەسەرکردنی قەیرانی چەندساڵەی مووچە و بودجەی هەرێم لە بنەڕەتدا دروشم و بەرنامەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.

 

- لە دوو ساڵی رابردوودا پێداگری بۆ چارەسەری ریشەیی پرسی مووچە تەوەری سەرەکی و کاری لەپێشینەی سەرۆک بافڵ بووە لە هەموو سەردان و گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرکردەوە هێزە سیاسییەکاندا لە بەغدا.

 

- پێدانی ئەولەویەت بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم لە هەر بڕە پارەیەک کە دێتە هەرێم پێشنیازی تیمی وەزاری و فراکسیۆنی یەکێتی بوو لە بەغدا کە پارساڵ لەبڕگەی 8ی مادەی 13ی بودجەی 2023 جێگیرکرا. 

 

- هەر ئێمەبووین لە شەش مانگی رابردوودا شەو و رۆژمان خستەسەر یەک لە بەغدا بە رۆژانی جەژن و پشووەکانیشەوە لە هەوڵدابووین بۆ ئەوەی مووچە بخەینەسەر خەرجی حاکیمە و بەدەریبکەین لە گشت پابەندییەکانی سەر هەرێم و بەدووری بکەین لە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە شایەتی بەڕێز وەزیری دارایی فیدڕاڵ.

 

- لە دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدراڵی لە مانگی شوبات بۆ پابەندکردنی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵ بە زامنکردنی مووچەی مووچەخۆران، هەر یەکێتی بوو بە پێشوازیکردنی لە بڕیاری دادگا پشتیوانی خۆی بۆ مافی مووچەخۆران دووپاتکردەوە.

 

- لەدوای جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ مووچەی مانگی شوبات ئێمەبووین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەردەم خەرجکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و دامەزراوە ئەمنییەکان پێشنیازمانکرد کار بەو کۆدی بایۆمێتریانە  بکرێت کە چەند ساڵێک لەمەوبەر بەڕێز کاک قوباد لە پڕۆژەیەکی گشتگیردا لە هەرێم جێبەجێیکرد، بەهۆیەوە بەغدا رازیبوو مووچەی ئەو هێزانە خەرجبکات.

 

- تیمی وەزاری و فراکسیۆنی یەکێتی بوو سەرەتای هەفتەی رابردوو لە دیدارمان لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیران داوامان لێکرد تا یەکلابوونەوەی پرسی (تەوتین) ناردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتوو بە کاش بەردەوام بێت، بەسوپاسێکی زۆرەوە داواکەمانی قبوڵکرد.

 

-  بۆ لەمەودواش وەک رابردوو تا زامنکردنی مووچە و قوتی هاووڵاتیان لە تەواوی ئەمساڵ و ساڵانی داهاتوودا، تا جێکردنەوە و جێگیرکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی بە ژمارە و پارە لە هەمواری یاسای بودجە 2024  کۆڵنادەین و هەوڵەکانمان بەردوامە.   

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket