کۆمسیۆن: هیچ هێزێک ناتوانێت لەمپەڕی هەڵبژاردن بێت
کوردستان 01:45 PM - 2024-04-01پرۆسەی هەڵبژاردن
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرجەم حزبە کوردستانییەکانی دیکە جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانن لەو وادەیە سەرۆکی هەرێم مەرسومی بۆ دەرکردووە کە 10-6-2024 ە، لەو چوارچێوەیەشدا لیستی کاندیدەکانیان پێشکەش بە کۆمسیۆن کردووە، لێپرسراوی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنیش دەڵێت: "بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، کۆمسیۆن خەرجی زۆری کردووەو هیچ لایەنێک توانای ئەوەی نییە ببێتە لەمپەر لەبەردەم پەکخستنی هەڵبژاردن".
ئامانج عەزیز لێپرسراوی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی
عیراق بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی
راگەیاند: "جگە لە پارتی دیموکراتی کوردستان سەرجەم ئەو حزب و لایەنانەی کە ئامانجیان
بووە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکەن، لیستی ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش
بە کۆمسیۆن کردووە".
"لە بازنەی سلێمانی شەش حزبی کوردستانی لە دوو هاوپەیمانێتی و پێنج
حزب ئامادەییان بۆ هەڵبژاردن دەربڕیوەو ناوی کاندیدەکانیان بۆ کۆمسیۆن ناردووە، هاوکات
لە سنوری پارێزگاکە 22 کاندیدی سەربەخۆ ناویان تۆمارکردووە"، ئامانج عەزیز
وای وت.
هیچ حزبێک ناتوانێت هەڵبژاردن پەکبخات
ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و یاسا رێگر دەبێت کە هیچ حزبێک بتوانێت هەڵبژاردن کە بە گەورەترین پرۆسەی دیموکراسی لە وڵات دادەنرێت، پەکبخات.
لێپرسراوی ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆن ئاماژە بەوەش دەکات: "لە چوارچێوەی مەرسومی
سەرۆکی هەرێم بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئامادەکارییەکانی
کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردن بەردەوامە و لە هەفتەی ئایندەدا ژمارە بە لیست و
هاوپەیمانێتی و کاندیدە سەربەخۆکان دەدرێت".
دەشڵێت: "لەگەڵ ئەوەی کۆمسیۆن لەرووی ماددی و مەعنەوییەوە خەرجی و
هەوڵی زۆری بەگەڕخستووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بۆیە هیچ
حزب و لایەنێک بۆی نییە ببێتە لەمپەر لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردندا و هەر لایەنێکیش
کەخۆی بڕیاریداوە بەشداری هەڵبژاردن نەکات، کاریگەری لەسەر پرۆسەکە نابێت و ناشتوانێت
ببێتە رێگر لەبەردەم پرۆسەی دیموکراسی هەڵبژاردندا".
20 حزب و دوو هاوپەیمانێتی ناویان تۆمارکردبوو
بەپێی زانیارییەکانی PUKMEDIA هەتا رۆژی 14-3-2024 کە دوا وادەبوو بۆ
تۆمارکردنی ناوی حزب و هاوپەیمانێتییەکان، لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکانی عیراق، 20 حزب و دوو هاوپەیمانێتی ناویان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان
تۆمارکردبوو، کە تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەنەبووە ناوی کاندیدەکانی
پێشکەش بکات، لەبەرامبەریشدا سەرجەم حزبەکانی تر ئامادەییان بۆ هەڵبژاردن لەوادەی
خۆیدا نیشانداوەو ناوی کاندیدەکانیان پێشکەش بە کۆمسیۆن کردووە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر پێشوازی لەکەسوکاری سەربەرزی ئەنفالکراوان دەکات
10:07 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
06:12 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
12:50 PM - 2024-05-19
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
05:31 PM - 2024-05-19
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
09:43 AM - 2024-05-19
٧٤ هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی ئینگلیزی بڵاودەكرێتەوە
09:02 AM - 2024-05-19
وەزیری رۆشنبیری: ئێستا جاسوسی بە ئاشکرا دەکرێت
09:26 PM - 2024-05-18
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی: ئێستا یەکێتی سیاسەتێکی روونی هەیە
کوردستان 06:12 PM - 2024-05-19 -
قوباد تاڵەبانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری نەوشیروان مستەفا دادەنێت
کوردستان 05:31 PM - 2024-05-19 -
وتەبێژی یەکێتی: بۆبەهێزکردنی متمانە بەهەرێم پێویستە هەڵبژاردن بکرێت
کوردستان 02:29 PM - 2024-05-19 -
راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی: سەرۆکی حکومەت متمانەی مووچەخۆرانی لەدەستداوە
کوردستان 12:50 PM - 2024-05-19 -
کاك نەوشیروان و ساڵڕۆژی یەکەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی
بیروڕا 10:18 AM - 2024-05-19 -
19-5 ههرێمی كوردستان یهكهمین ههڵبژاردنی ئازادی ئهنجامدا
کوردستان 09:54 AM - 2024-05-19 -
یادی یەکەم هەڵبژاردنمان و یەکەم دانیشتنی پەکخستنتان!
کوردستان 09:43 AM - 2024-05-19 -
حەوت ساڵ بەسەر كۆچی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:16 AM - 2024-05-19