riklam

‎داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە

کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29
داشبۆردی شەفافیەت PUKMEDIA

داشبۆردی شەفافیەت

شەفافیەت

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 23-3-2024 تا 29-3-2024، بڕی 4 ملیار و 53 ملیۆن و 513  هەزار و 787 دینار بووە.

سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 4 ملیار و 53 ملیۆن و 513 هەزار و 787 دینار بووە، بەجۆرێك كە 100% ی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە.

رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

ئێستا رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.

بەپێی نوێترین ئاماری سایتی شەفافییەت www.shafafiat.net، بڕیارە هەموو رۆژێك داهاتی ئەو شوێنانە بڵاوبكرێتەوە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket