riklam

وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد

کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نووسینگەی سلێمانی قوباد تاڵەبانی، نووسینگەی سلێمانی قوباد تاڵەبانی

وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نووسینگەی سلێمانی قوباد تاڵەبانی،

وەفدێکی نوێنەرایەتی هاوکاری نەتەوەیەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتی مانوج ماتیۆ سەردانی نووسینگەی سلێمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانیان کرد و لەلایەن مامۆستا عەتا محەممەد بەڕێوەبەری نووسینگەوە پێشوازی لێ کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی پێنج شەممە ( ٢٨ی ئازاری ٢٠٢٤) بەڕێوەچوو و ئەژی عەبدولقادر راوێژکاری جێگری سەرۆک وەزیران ئامادەی بوو، تاوتوێی دوا گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کرا.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، عەتا محەممەد هەڵوێستی جێگری سەرۆک وەزیرانی بۆ وەفدەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان روون کردەوە کە پێویستە هەڵبژاردن بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد و لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت. جەختیشی کردەوە دواخستنی هەڵبژاردن زیان بە پرۆسەی سیاسی و پێگەی هەرێم دەگەیەنێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا کرا و لەمبارەیەشەوە بەرێوەبەری نووسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە هەوڵی باش هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بە تایبەتیش کێشەی بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم و وتیشی: جێگری سەرۆک وەزیران بەو ئاراستەیەدا کار دەکات کە ئەم کێشەیە بە شێوەیەکی بنەڕەتی و هەمیشەیی چارەسەر بکرێت.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket