riklam

خانمی یەکەمی عیراق چوار ئۆتۆمبیلی بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان و خانەکانی منداڵانی سلێمانی

هەواڵ 07:00 PM - 2024-03-26
خانمی یەکەمی عیراق و بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی نوسینگەی تایبەتی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

خانمی یەکەمی عیراق و بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق، لەسۆنگەی خەمخۆری و بەمەبەستی هاوکاریکردن و کارئاسانی بۆ بەجێگەیاندنی کاروبارەکانیان و باشتر خزمەتکردنی بەساڵاچوان و منداڵان، چوار ئۆتۆمبیلی سفر کیلۆمەتری بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان و خانەکانی منداڵان سەرباری ئەوەش بڕیاریدا بە نۆژەنکردنەوەی بینای بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی.

دوای ئەوەی ئێوارەی ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٤، بەربانگی لەگەڵ بەساڵاچوان کردەوە و گوێی لەکەم و کورتی و داخوازییەکانی خانەکان گرت لەزاری بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی یەوە، ئەمڕۆ شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق دوو ئۆتۆمبیلی لەجۆری (تۆیۆتا راڤ) ی بەخشییە خانەکانی منداڵان و دوو (مینی باس)یشی بەخشییە ماڵی بەساڵاچوان بۆ ئاسانکردنی ڕاییکردنی کاروبارەکانیان، سەرباری ئەوەش بڕیاریدا بینای بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی نۆژەن بکاتەوە.

لەوبارەیەوە و لەرێورەسمی وەرگرتنی ئۆتۆمبیلەکاندا، خاتوو ژیار جەلال بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی سوپاسی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراقی کرد بۆ خەمخۆریی و بەزوویی بەدەنگەوەهاتنیان و بردنەسەری بەڵێنەکەی بۆ هاوکاری و پشتیوانیکردنیان.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket